ئەرتەشی ئیسرائیل لە باکووری غەززە هێرشی کردە سەر شوێنی دوو فەرماندەی نوخبەی حەماس و هەرکام لە تێرۆریستان شەریف شادی ئیبراهیم و یووسف سەعدەدین ڕاشد زەعیمی لەنێو برد.
بەپێی بەیاننامەی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەو تێرۆریستانە، لە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبردا بۆ سەر خەڵکی ئاسایی ئیسرائیلدا ڕۆڵیان هەبووە.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ڕابردوودا، ئەم تێرۆریستانە بە پێشێلکردنی سیستماتیکی ئاگربەست، پیلانە تێرۆریستییەکانیان دژی هێزەکانی ئیسرائیل و هاووڵاتییانی ئیسرائیلیان پەرە پێداوە و بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانی ئەم ڕێکخراوە کاریان کردووە.
هێزەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەژێر فەرماندەیی باشووردا بەپێی ڕێککەوتننامە، لەو ناوچەکەیەدا جێگیر بوون و لە چالاکییەکانیان بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەکی دەستبەجێ بەردەوام دەبن.