کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارێکی کورد بەهۆی کەمتەرخەمیی پێرسۆنێلی نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گیانی لە دەست دا

16:23 - 10 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: کرێکارێکی کورد کەلە کاتی کارکردندا بەهۆی بەرق گرتوویی بریندار ببوو، پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'نییەر\'\' سەربە شارستانی سنە بەناوی \'\'عەلی مینبەری\'\' کوڕی \'\'فەرەج\'\' دانیشتووی گەڕەکی زاگرۆس، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی بەهۆی رووداوی کارەوە بریندار بوو و پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: عەلی مینەری پاش ئەوەی کە بەهۆی بەرق گرتوویی‌یەوە تووشی رووداوی کار بوو، رەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە کرا، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمیی پێرسۆنێل و نەبوونی پزیشک لە نەخۆشخانەی شاری بێعسەت گیانی لە دەست دا.

ناوبراو خێزاندار و دانیشتووی شاری سنە بووە و پێش ئەوەی هێزەکانی فریاکەوتن بگەنە سەری، لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە بۆ نەخۆشخانە راگوێزراوە.

عەلی مینبەری بەهۆی کەمیی کادر و نەبوونی پزیشک و ئامرازی پێویستی پزیشکی پاش ٩ کاتژمێر راگیران لە نەخۆشخانەی بێعسەت گیانی لە دەست دا.