کوردستان میدیا: نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له وڵاتی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و پارلمانی ئه‌و وڵاته دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌ڕێز محه‌ممه‌د هاشمی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئوسترالیا چه‌ند چاوپێکه‌وتنیکی له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسیی و مافی مرۆڤ پێکهێنا.
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه که نوێنه‌ری حیزب له‌گه‌ڵیان کۆبووه‌ته‌وه بریتین له:
ــ مایکڵ دانبی، ئه‌ندامی پارلمانی فیدراڵ و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی هاوبه‌شی پارلمانی ئوسترالیا بۆ کاروباری ده‌ره‌وه، به‌رگری و بازرگانی
ــ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤی پارلمانی ئوسترالیا
ــ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کێڵی فارۆ، راوێژکاری باڵای سیناتۆر سارا ههنسن یانگ
له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بارودۆخی ئێستای ئێران و ناوچه و هه‌روه‌ها پرسی کورد له ئێرانێکی دێمۆکراتیک، سێکۆلار و فیدراڵ‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
هه‌روه‌ها سیاسه‌تی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌رانبه‌ر به مافی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران و هه‌روه‌ها پێشێلکاریی سیستماتیکی مافی مرۆڤ له کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌س و لایه‌نانه باس کرا.
به‌رنامه‌ی ناو‌کی و سیاسه‌تی ناوچه‌یی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و سیاسه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه بوون که له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی نوێنه‌ری حیزب و که‌سایه‌تی و لایهنهکهنی ئوسترالیایی تیشکیان خسته سه‌ر.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی