کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆزاد سمکۆ کەسایەتیی بەناو بانگ و نەوەی سمکۆی شکاک لە شاری ئورمیە، کۆچی دوایی کرد

21:52 - 14 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: کۆزاد سمکۆ نەوەی سمکۆی شکاک و برای پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆزاد سمکۆ کوڕی باباخان نەوەی سمکۆی شکاک و کەسایەتیی بەناوبانگی ناوچەی ئورمیە و خەڵکی گوندی گەنجەچینی ناوچەی سۆما سەربە شارستانی ئورمیە بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.

8997.jpg
کۆزاد سمکۆ

کۆزاد سمکۆ لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێراندا مامۆستای قوتابخانە بوو و دوای هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر کار دەر کرا.

ناوبراو چەندین جار لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر مەسەلەی سیاسی خرایە زیندان و ئەشکەنجە کرا.

ناوبراو لە ناوچەی ئورمیە کەسێکی ناسراو بوو و خەڵک بەنیشانەی وەفاداری و ئەمەگناسی ئەو کەسایەتییە بە گەلی کورد و چارەسەری کێشەوگرفتی خەڵک، رێزێکی تایبەتی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکدا هەبوو.

برایەکی کۆزاد سمکۆ بەناوی بێهزاد سمکۆ لە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دایە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری بێهزاد سمکۆ دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

روحی شاد