کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان له پیرانشار

17:36 - 9 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: کاک محەممەد قادرزادە باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی پیرانشار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاک محەممەد قادرزادە ناسراو بە خاڵە مینە باوکی شەهید مستەفا قادر زادە، خەڵکی ناوچەی کۆنەلاجان سەر بە پیرانی پیرانشار به هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵک بوو کە هەردەم بە شانازییەوە باسی لە کوڕە شەهیدەکەی دەکرد؛ تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید مستەفا قادرزاده ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی له کۆنەلاجانی پیرانشار لەدایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که له ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٧٤ی هەتاوی له قەندیل وێڕای پۆلێک لە هاوڕێیانی کەوته کەمین و شەهید بوو.
گڵکۆی شەهید مستەفا له تۆپزاوای کۆیە لە کوردستانی باشووره.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.