کوردستان میدیا: دایکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌ی ده‌شتی ورمێ، له ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، دایه نێرگز قاسدیفهڕدایکی وه‌یسی مه‌ندان، پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و خێزانی مام عه‌بدۆڵا خه‌ڵکی ئاوایی دۆلهپێسانی سه‌ر به ناوچه‌ی ده‌شتی ورمێ، له ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵیدا له گوندی راژانی سه‌ر به ناوچه‌ی ده‌شتی ورمێ کۆچی دوایی کرد.
دایه نێرگز ژنێکی شۆڕشگێر و گه‌ل دۆست بوو، ناوبراو هه‌مێشه شانازی به‌وه ده‌کرد که رۆڵه‌یه‌کی له رێزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکرات‌دا پێشمه‌رگه‌یه و بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی خه‌بات ده‌کات. ته‌رمی دایه نێرگز ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له نێو ئاپۆڕای خه‌ڵکی گوندی راژان له گۆڕستانی ئه‌و گونده به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایه نێرگز سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری ناوبراو و به‌ڕێز وه‌یسی مه‌ندان ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد