کوردستان میدیا: حاجی ره‌زا ره‌زاپوور، پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له ناوچه‌ی کێله‌شینی سه‌قز کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٩ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان به‌ناوی حاجی ره‌زا ره‌زاپوور خه‌ڵکی گوندی کێله‌شینی سه‌قز کۆچی دوایی کرد.
حاجی ره‌زا، پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و که‌سایه‌تییه‌کی جێی باوه‌ڕی خه‌ڵکی ناوچه بوو.
هه‌تا ساڵی ١٣٦٣ی هه‌تاوی له نێو ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا درێژه‌ی به خه‌بات و تێکۆشانی خۆی داوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا سێ جار بریندار بووه.
ته‌رمی حاجی ره‌زا ره‌زاپوور، له نێو ئاپۆرای خه‌ڵکی سه‌قز له گۆرستانی کێله‌شین به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری حاجی ره‌زا ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.