کوردستان میدیا: که‌سایه‌تییه‌کی خۆشناو و نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌ی تورجانی سه‌ربه بۆکان کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، عه‌لی کاکه‌باوه که‌سایه‌تیی ناسراوی ناوچه‌ی تورجانی بۆکان له ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک عه‌لی کاکه‌باوه، ساڵی ١٣٠٦ی هه‌تاوی له گوندی تورجان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووتیاری زه‌حمه‌تکێش له دایک بووه و به‌هۆی هه‌ڵکه‌وتووی گونده‌که‌یان له باری زانستییه‌وه، به چاو کراوه‌یی و رووناکبیرییه‌وه گه‌شه‌ی کرد و له تێکڕای کۆماری کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی جووتیاری و شۆڕشی گه‌لانی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی میللی دێمۆکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، به‌شداریی چالاکانه‌ی کرد.
ته‌رمی ناوبراو رێکه‌وتی ٢٧ی خه‌رمانان له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵکی تورجان به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌رخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری کاک عه‌لی ده‌کات و خۆی له خه‌م و پهژارهیانده به به‌شدار ده‌زانێت.
رۆحی شاد