کوردستان میدیا: رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، قادر پوورحوسێنی ناسراو بە مەلا قادر لاچینی ئەندام و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەلا قادر لاچینی ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی، لە دایک بووە و لە کۆتایییەکانی دەیەی سی کۆچیدا بووە بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و لە راپەڕینە چەکدارییەکانی بەشکۆی ساڵەکانی ٤٧ــ ١٣٤٦ی هەتاوی دژی رێژیمی پاشایەتی بەشداریی کردووە.
ناوبراو دواتر بەهۆی پیلانێکی ساواک دەستگیر و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرا و لە بەرەبەری سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە زیندان ئازاد و پاش ئازادبوون و خەبات و تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی خۆی دەست پێ کردەوە.
قادر پوورحوسێنی ماوەی چەند ساڵ لە نەخۆشخانەی حیزب لە ناوچەی سنووری و گوندی دەشتێوی ، خزمەتی کردووە و دواتر لەسەر رەزامەندی حیزب دەگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ئامانجەکانی حیزب مایەوە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە، دۆستان و ئاشنایان و خزم و کەس و کاری، لە مەهاباد بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری مەلا قادر لاچینی، خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

قادر پوورحوسێنی