کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری مەریوان کۆچی دوایی کرد

17:28 - 15 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و باوکی چوار زیندانی سیاسیی کورد، بەهۆی نەخۆشی و پیری لە گوندی نێ سەربە شارستانی مەریوان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، حاجی کەریم کاوە ناسراو بە کەریم عاسە و خەڵکی گوندی نێی سەر بە مەریوان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە، باوکی چوار زیندانی سیاسیی کورد بە ناوەکانی ئەبووبکر ئیدریس، ئەمیر و سۆران کاوە بوو.

حاجی کەریم کاوە لە دەیەی شەستی هەتاویدا بەهۆی ئەندام بوونی یەکێک لە کوڕەکانی لە یەکێک لە حیزبە کوردیە دژبەرەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە ئازار و ئەشکەنجە کرابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەس و کاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شریک و بەشدار دەزانێت.