کوردستان میدیا: وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه، ١١٧ فڕۆکه‌ی ئێرانی که به وته‌ی ئێران هاریکاریی مرۆڤدۆستانه بۆ سووریه ده‌نێرن، ته‌حریم کراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی، ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه رۆژی چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێکدا فڕۆکه‌کانی سه‌ربه شیرکه‌ته هه‌واییه‌کانی ئێران ئه‌یر، ماهان ئه‌یر و یاس ئه‌یری ته‌حریم کردووه.
له ده‌قی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه: ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌مه‌ڕ راگیرانی هه‌نارده کردنی چه‌ک و که‌لوپه‌لی پێوه‌ندی گرتن به رێژیمی سووریه و که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌و رێژیمه له دژی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی، گیراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا پێشتریش گه‌مارۆگه‌لێکی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌و شیرکه‌ته فڕۆکه‌وانییانه داسه‌پاندبوو.
به‌وته‌ی وزاره‌تی دارایی ئه‌مریکا، هاریکارییه‌کانی رێژیمی ئێران بۆ سووریه، به هاوکاریی حیزبوڵڵای لوبنان ئه‌نجام ده‌درێ.
حه‌وتوو رابردووش گه‌مارۆگه‌لێکی نوێ به‌سه‌ر سکرتێر و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ناسراوی حیزبوڵڵای لوبنان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تخانه‌ی داراییه‌وه داسه‌پابوو.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ره‌شه‌مه‌ی مانگی رابردوو له پشکنینی فڕۆکه‌یه‌کی شیرکه‌تی یاس ئه‌یری ئێرانی له تورکیه، چه‌کی کهلاشنیکۆف، تیربار و ٨ هه‌زار تیکه که‌لوپه‌لی ته‌قینه‌وه دۆزرایه‌وه. رێژیمی ئێران راپۆرتی باری ئه‌و فڕۆکه‌ی به که‌لوپه‌لی ماشین راگه‌یاندبوو.