![](/weney-mallperr/1287.jpg)
کوردستان میدیا: ناوچه سنوورییه‌کان مه‌ریوان و هه‌ورامان، به توندی له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئه‌منیه‌تی کراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێران له گونده‌کانی چیای سوورێن، وه‌کوو وه‌یسه و ده‌گا شێخان له ناوچه‌ی مه‌ریوان به توندی ئه‌منیه‌تی کردووه و خه‌ریکی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی پایگا نیزامییه‌کانی خۆی له‌و ناوچه‌یه دایه.
به‌پێی وته‌ی دانیشتوانی گوندی ده‌گا شێخان، رێژیم به نیازه پایگایه‌کی دیکه له نێو ئه‌و گونده‌دا دابمه‌زرێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی ٢٠ میلیۆن تمه‌نی بۆ کڕینی زەوی ته‌رخان کردووه.
رێژیم هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکارییه‌وه هه‌تا ئیستا ناوچه‌ی مه‌ریوان و هه‌ورامانی به توندی له ژێر چاودێری نیزامیی داناوە و هاتوچۆی هاوڵاتییانی بۆ ئه‌و ناوچانه قه‌ده‌غه کردووه و ئەو رەوتهش ئێستا هه‌ر درێژەی هه‌یه.
ناوچه و سه‌یرانگا و گونده‌کانی بناری چیای سوورێن، سه‌یرانگای قه‌ڵاخانی له گوندی ده‌ره‌کێی ناوچه‌ی هه‌ورامان و ... هتد له‌و شوێنانه‌ن که رێژیم زیاتر له شوێنه‌کانی دیکه چڕتر بۆته‌وه و چاودێری سنوور و بازارچه سنوورییه‌کان ده‌کات.
ئه‌و کرده‌وه‌گه‌له له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که جێگری پلان دانانی پارێزگاری کرماشان له کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووریی عێراق گوتبووی: چاودێریی هه‌میشه‌یی بازارچه سنووریکانی نێوان هه‌رێم و رێژیمی ئێران، ده‌بێته سه‌ره‌کیترین به‌رنامه‌ی کارییان.
به‌پێی وته‌ی دانیشتوانی ناوچه، چاودێریی سنووره‌کان به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ و له ژێر پاساوی نه‌بوونی ته‌ناهیی و کونترۆڵی سنووره‌کان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئێستا رێژیم به‌نیازه له ژێر ئەو پاساوە، مانۆڕی نیزامی له گونده‌کانی بناری چیای سوورێن و هه‌روه‌ها ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌ورامان به‌ڕێوه ببات.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هاتوچۆی کاسبکاران له‌سه‌ر سنوور قه‌ده‌غه کردووه و به گوللـه و بۆسه دانان و ده‌سڕێژی و له ئاکامدا کوشتنی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران پێش به هاتوچۆیان ده‌گرێت.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌هاری ئه‌مساڵ ٤ هاووڵاتیی گوندی دزڵیی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامان، له نزیک سنووری نه‌وسوود به شێوه‌یه‌کی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست دا که مانگێک دواتر ته‌رمه‌که‌یان دۆزرایه‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران