کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەمارۆکان، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانیان دابەزاندووە

22:54 - 1 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: بەڕێوەبەریی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا هەواڵی دابەزینی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانی بەهۆی گەمارۆکانەوە بڵاو کردەوە.


رادیۆ فەردا بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی وزەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لەسەر کاریگەریی بەرچاوی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لە دژی رێژیمی ئێران لە بوارەکانی نەوت و گاز و دابەزینی رێژەی بەرهەمهینانی نەوتی ئێران پێداگریی کردووەتەوە.

گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بە کاریگەری دانان لەسەر پرۆژەکانی، سەرەڕای دابەزینی یەک میلیۆن بەرمیل لە نەوتی ئێران لە رۆژێکدا، ئەو وڵاتەی لاواز کردووە ئاستی بەرهەمهێنانیشی کەم کردووەتەوە.

لەم پێوەندییەدا پاش داسەپاندنی گەمارۆ ئابوورییەکان لەدژی رێژیمی ئێران، لە چەند ساڵی رابردوودا ئەو وڵاتە لەسەدا ٥٠ داهاتە نەوتییەکانی لە دەست دا و لە باری هەناردە کردنی نەوتەوە لە پلەی دووهەمی جیهانەوە بۆ پلەی هەشتەم داکشا.