كوردستان میدیا: كۆڵبەرێكی كورد لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان بەتەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران كوژرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، یوونس مكایلی كوڕی ئەحمەد و خەڵكی ئاوایی تاچیناوێشاری شنۆ لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.
یوونس مكایلی لەگەڵ كۆمەڵێك كۆڵبەری دیكەی كورد شەوی دووشەممە رێكەوتی ٣ی پووشپەڕ لەشوێنێك بەناوی خاڵی سنووری خنێرە كەوتبووە بەر دەستڕێژ و لەئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
یوونس خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی ٥ ساڵان بوو و پێشتر خەڵكی ئاواییەكی سەربە شاری مەهاباد بوو و ماوەی ٥ ساڵە لەئاوایی تاچیناوێی شاری شنۆ نیشتەجێبوو و بەهۆی بێدەرەتانی و نەبوونی پیشەیەكی شیاو رووی لەكاری كۆڵبەری كردبوو.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی كوردستان میدیا لەماوەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییدا٤١ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان بەتەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران بوونەتە قوربانی.