کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ١٠ی خاكەلێوە لەشاری \"ئیسكیلستونا\"ی سوید بەڕێوە چوو

15:46 - 12 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئیران لە شاری ئیسكیلستونا بۆ بەرز راگرتنی یادی ١٠ی خاكەلێوە رۆژی شەهیدانی كوردستان، سیمینارێكیان ساز كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو سیمینارەدا ژمارەیەكی بەرچاو لەئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و نوێنەری حیزب و رێكخراوە كوردییەكانی ئیسكیلستونا بەشدار بوون.

سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەكیك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان سەرەتای دەسپێكی سیمینارەكە بوو پاشان بیرەوەریك لەلایەن عەزیز مورادپەرستەوە گێڕدرایەوە.
4259.jpg


دواتر پەیامی كۆمیتە حیزبی دێمۆكرات لە ئیسكیلستونا لەلایەن حەبیب بەهرامی بەرپرسی كۆمیتەوە خوێندرایەوە. لەلایەكی دیكەوە بەڕێز عەبدوڵڵا حیجاب باسیكی سەبارت بەو رۆژە گەورەیە و هەلومەرجی سیاسی و یەكریزی پێشكەشی ئامادە بوان كرد.

هەروەها ئەو حیزب و لایانانە پەیامیان بۆ سیمینارەكە ناردبوو:

ـ یەكیەتی نیشتمانی كوردستان

ـ پارتی دێمۆكراتی كوردستان

ـ كۆمەڵەی كوردی