![](/weney-mallperr/6250.jpg)
كوردستان میدیا: كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەوڵاتی نوروێژ بە بەشداری بەشێكی بەرچاو لە كوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، ٦٨مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموكراتیان جێژن گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەوڵاتی نوروێژ رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٥ی گەلاوێژ بەڕێوە چوو و سەرەتا سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب له لایەن كۆڕی سروودی یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتەوە خوێندرایەوە و پاشان بۆ رێزگرتن لەگیانی پاكی شەهیدان خولەكێك بێدەنگی راگەیەندرا.
پەیامی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی نۆروێژ لەلایەن جەمیل ئەحمەدییەوە پێشكەش كرا.
لەبڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا چەند پارچە هەڵبەستێک لەلایەن زاهید مورادیو پەیامێك لە لایەن كاروان خەڕازیەوە پێشكەش كرا.
هونەرمەندان ئەرسەلان جۆدەت ، مەهناز كرماشانی و شێركۆ مەریوانی بەهاوكاری موزیكژەن هیوا تارانی بە وتنی گۆرانی گڕ و تینێكی تایبەتیان بە مەڕاسمەكە دا.
ژمارەیەك لە حیزب و لایەنی دیكە پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بەو بۆنەوە خوێندەوە كە بریتی بوون لە:
ـ پەیامی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لەنۆروێژ لەلایەن هەندرین مەحموود كەریمەوە خوێندرایەوە.
ـ پەیامی كۆمیتەی گشتی كۆمەڵەی كولتووری كوردی، یەكیەتیی ژنان و یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن هیوا ئەحمەدیەوە خوێندرایەوە.
ـ پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات بەزمانی نوروێژی لەلایەن مریەم عەلی پوورەووە پێشكەش كرا.
ـ پەیامی حیزبی كاری نۆروێژ(حیزبی دەسەڵاتداری نۆروێژ) لە لایەن ئۆسموند ئاوكروست ـ پاڵێوراو بۆ پاڕڵمانی نوروێژ خوێندرایەوە.
ـ پەیامی حیزبی دێمۆكرات مەسیحی نوروێژ لەلایەن ئیدا لیندوێت - پاڵێوراو بۆ پارڵمانی نوروێژ خوێندرایەوە.
ـ پەیامی حیزبی پێشكەوتنخوازی نوروێژ لەلایەن پۆل ئاڕنەداویدسێن ـ پاڵێوراو بۆ پارڵمانی نروێژ و راوێژكاری كاروباری دەرەوەی ئەو حیزبە لەپارڵمان، پێشكەش كرا.
ـ پەیامی حیزبی لیبڕاڵی نوروێژ لەلایەن تۆرد هوستڤەیت ـ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری لاوان ـ پاڵێوراو بۆ پارڵمانی نوروێژ خوێندرایەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك پەیام و چەپكە گوڵ بە دەستی بەڕێوە بەرانی مەڕاسمەكە گەیشتبوو كە بەو شێوەیەن:
ـ كۆمەڵەی شۆڕشگیڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
ـ پارتی سەربەستی كوردستان
ـ پارتی دێمۆكراتی كوردستان
ـ یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان
ـ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
ـ كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان