کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارمەتیی مرۆیی ئاوارەکانی شنگال لەلایەن یەکیەتیی ئوروپاوە/ نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی داعشە

17:27 - 25 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا لە کۆبوونەوەیەکدا یارمەتی نیزامیی خۆیان بۆ پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەگەری هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق راگەیاند.
هەواڵدەرییە بیانییەکان بڵاویان کردەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا لە شاری برۆکسێل کۆبوونەیەکی بەپەلەیان ساز کرد.

بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکیەتی ئورووپا هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر هەرێمی کوردستان و دۆخی نالەباری کوردە ئاوارەکانی شنگاڵ بوو.

وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئورووپا لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر یارمەتیدانی نیزامی و چەکوچۆڵ بۆ هەرێمی کوردستان رێککەوتن.

پێشتریش ئەمریکا چەکوچۆڵ و کەرستەی نیزامیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ناردبوو.

لەو پێوەندییەدا، ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەسندکردنی بڕیارنامەیەک رایگەیاندووە کە گرووپی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرەی دەبێت هەڵوەشێنرێنەوە.