کوردستان میدیا: مه‌حموود والی ئه‌ندامی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سووریه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه، کوژرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێک که‌له ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و له‌به‌ر ده‌رکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریه، ته‌قه له مه‌حموود والی، ئه‌ندامی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سووریه کراوه و له ئاکامیشدا کوژراوه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئا‌ڤێستا کوردیش له زاری شایه‌تحاڵانی رووداوه‌که‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراوی سه‌رداپۆشراو و ماتۆرسوار، له به‌ر ده‌رکی مه‌جلیسی کورد له سووریه، مه‌حموود والییان گوللەباران و کردووه.
هه‌تا ئێستا بکوژانی ناوبراو ئاشکرا نه‌بوون! به‌ڵام به پێی راپۆرتی ته‌له‌ڤیزیونی ئه‌لعه‌ره‌بییه، چالاکانی کورد گومانی ئه‌و مرۆڤکوژییه ده‌خه‌نه پاڵ پارتی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی کورد (سه‌ربه پ‌ک‌ک).
هه‌روه‌ک زانراوه مه‌حموود والی (ئه‌بوو جاندا) گه‌لێک جار له‌لایه‌ن PYDـه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه و ناوبراویش به‌ناچاری، به نهێنی چالاکیی ئه‌نجام داوه.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستاش مه‌حموود والی له‌لایه‌ن چه‌کدارانی PYDـه‌وه رفێندرابوو و پاش ئه‌شکه‌نجه‌دان له گوندی ئه‌لۆک فڕێ درابوو.