کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ پەیامێکی بڵاو کردەوە

15:41 - 25 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە نێوی خولقێنەری ئازادی

بە بۆنەی ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە یەکەمین حیزبی مۆدێڕن وخاوەن پرەنسیپێکی نەتەوەیی و جیهانییە، یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە رێبەرایەتی، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران و سەرجەم خەڵکی کوردستان، هیوادارین لە پێناو ئامانجی گەلەکەمان کە رزگاری لە دەست داگیرکەرانی خاکی پاکی کوردستانە سەرکەوتوو بن.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی