![](/weney-mallperr/9175.jpg)
کوردستان میدیا: یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەوڵێکی مرۆڤدۆستانەدا یارمەتییەکانی خۆی پێشکەش بە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری کۆیە کرد.
ماڵپەڕی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بڵاوی کردەوە، کۆمیتەی یایانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەوڵێکی مرۆڤدۆستانەدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، یارمەتییەکانیان کە لەلایەن ئەندامەکانی ئەو یەکیەتییەوە کۆ کرابووەوە، پێشکەش بە ئاوارەکانی دانیشتووی شاری کۆیە کرا.
ئەو هەوڵە مرۆیییە بە ئامادەبوونی ئەندامانی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنان و ئەندامانی کۆمیتەی یایان بەڕێوەچوو و یارمەتییەکان هەر لەلایەن ئەو کۆمیتەوە رادەستی ئاوارەکانی دانیشتووی شاری کۆیە کرا.
ئەو ماڵپەڕە لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی: لە داهاتوویەکی نزیکدا دیسانەوە یارمەتی زیاتر بۆ ئاوارەکان کۆ دەکەینەوە.