کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێکی دیکە لە دەست‌وپێوەندییەکانی رێژیم لە ئورمیە کوژرا

15:28 - 3 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: یەکێکی دیکە لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە لە ناوچەی ئورمیە بە کوشت چوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەناوی \'\'لوقمان\'\' رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن کەس، یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: \'\'لوقمان یەکێک لە مۆرەکانی رێژیم بووە و ساڵی رابردووش دەستی بە خوێنێ ئەندامی یەکێک لە حیزبەکان سوور ببوو\'\'.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەو کوشتارەی وە ئەستۆ نەگرتووە.