کوردستان میدیا: ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، ئه‌مڕۆ به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌وانان له جیهاندا، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نووسی: ئه‌مڕۆ له جیهاندا ١٥٣ ڕۆژنامه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. چین گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌وانان له جیهاندایه و پاش چین، میسر، ئێران، ئێریتره و توركیه به ڕیز پله‌ی دووهه‌م تا پێنجه‌میان بۆ خۆیان مسۆگر كردووه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه له‌م ڕاپۆرته‌دا هێمای بۆ كراوه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: له ئێران‌دا له سه‌ره‌تای مانگی نوامبرەوە بۆ چه‌نده‌مین جار شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕۆژنامه‌وانان به تۆمه‌تی سیخوڕی كردن كه‌وتووه‌ته ڕێ. درێژه‌كێشانی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی جه‌یسۆن ڕه‌زاییان ڕۆژنامه‌وانی واشینگتۆن پۆست، له یه‌ك ساڵ و نیو پێش ئێستاوه نموونه‌یه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژنامهواناندایه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانه زیندانییه‌كان له‌چاو ساڵی ڕابردوو ١٤ له‌سه‌د كه‌مبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی كه به بارمته گیراون ٣٥ له‌سه‌د زیادی كردووه.
له ئێستادا ٥٤ ڕۆژنامه‌وان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به بارمته گیراون، كه زیاترین ژماره‌یان له وڵاتی سووریه بووه.
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ئه‌مساڵ ئاماری ڕۆژنامه‌وانه بێسهروشوێنهكانی زیاد كردووه به كارنامه‌ی كاریی توندوتیژی دژی ڕۆژنامه‌وانان. له ئه‌مساڵدا هه‌شت ڕۆژنامه‌وان بێسه‌روشوێن بوون.
شایانی باسه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چه‌ندین ساڵه له پله‌ی دوو و سێی ئه‌م ڕیزبه‌نده‌دا له هاتوچۆدایه و به‌پێچه‌وانه‌ی واده و بڵێنییهكانی حه‌سه‌ن ڕووحانی له‌هه‌مبه‌ر باشتر كردنی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕاده‌ربڕین له ئێران‌دا، به‌داخه‌وه پاش هاتنه سه‌ركاری ناوبراو دۆخه‌كه خراپتر له جاران گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕۆژه ڕه‌شه‌كانی ڕۆژنامه‌وانان.
دۆخی ڕۆژنامەنووسانی کوردیش بەرەو خراپتربوون چووە و باشتر نەبووە. بۆ وێنە کۆنترین ڕۆژنامەنووسی زیندانیی كورد، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور هێشتاش دوای هه‌شت ساڵ له زیندانه جیاوازه‌كانی ئێران‌دا به‌ند كراوه.