![](/weney-mallperr/6918.jpg)
کوردستان میدیا: نەبوونی رەخساندنی هەلی کار لە ئێران و دۆخی نالەباری ئابووری بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی رێژیمی ئێران لەلایەن ئامریکا و ئورووپا، بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەرەی بێکاری بەدواوە بووە و ساڵانە زیاتر لە یەک ملوێن بێکار بە توێژی بێکاری کۆمەڵگای ئێران پێوەست دەبن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان هەنووکە زیاتر لە ٢،٥ ملوێن هاووڵاتیی لە ئێران بێکارن و ئەو رێژەیەش بەردەوام رووی لە زیادبوونە.
دۆخی نالەباری ئابووری لە ئێران بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا و ئورووپا داخران و نیوەداخراوی زۆربەی کارخانە، کارگە و یەکە بەرهەمێنەرەکان لە وڵاتی ئێران و بەتایبەت کوردستانی ئێرانی بەدواوە بووە.
بە پێی ئامارەکان، بەهۆی داخرانی یەکە بەرهەمهێنەرەکان و هەروەها نەڕەخساندنی هەلی کار، ٢،٥ ملوێن کەس لە وڵاتی ئێران بێکارن.
کارناسانی ئابووری، نەبوونی رەخساندنی هەلی کار و داخرانی کارخانە و یەکە پیشەیی و بەرهەمهێنەرەکان بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بیکاری لە ئاستی ئێران دەزانن.
نەبوونی کار بۆ دەرچووانی زانستگەکان بۆتە هۆی ئەوە کە ساڵانە زیاتر لە ١ ملوێن کەس بە رێژەی بێکاران لە ئێراندا زیاد بن و ئەمەش وای کردووە کە هەڵاتنی مێشکەکان لە ئێراندا روو لە زیادبوون بکات.
هەنووکە رێژیمی ئێران لەبواری هەڵاتنی مێشکەکان و بەتایبەت دەرچوانی زانستگەکان پلەی یەکەمی لە جیهاندا هەیە.