کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ ٢٦ هەزار و ٦٤٧ کەس قوربانیی مەرگی نائاسایی

21:03 - 21 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: رووداوەکانی هاتوچۆ، گازگرتووی، بەرکەوتنی چەکی سارد، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، سووتان، نوقم بوونی و بەرق‌گرتوویی و ئیعدام، لە هۆکارە سەرەکییەکان مەرگی نائاسایی لە ئێران دان.

٢٦ هەزار و ٦٤٧ هاووڵاتیی لە ئێراندا بەهۆی مەرگی نائاسایی گیانیان لە دەست داوە کە رووداوی هاتوچۆ زیاترین حەڵەتی مەرگی نائاسایی هاووڵاتییانی لەخۆ گرتووە.
رووداوی هاتوچۆ

رێکخراوی پزیشکی یاسایی رێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە، لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ١٣ هەزار و ١٠٤ کەس لە ئێراندا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە. کە لەو رێژەیەدا ١٠ هەزار و ١٢٦ کەسیان پیاو و ٣ هەزار و ١٤ کەسی دیکەش ژن بوون.
رووداوی هاتوچۆ لە ئێراندا گیانی ٨ هەزار و ٤٣١ کەسی لە دەرەوەی شارەکان، ٣ هەزار و ٦١٢ کەس لە نێو شارەکان و یەک هەزار و ٤٧ کەسیش لە رێگای گوندەکاندا گرتووە.
شوێنی گیان لە دەست دانی ٥٠ کەسیش ناڕوونە.
هەر لەو ٨ مانگەدا ٢٣١ هەزار و ١٧٦ کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون کە ١٦٦ هەزار و ٧٠٨ کەسیان پیاو و ٦٤ هەزار و ٤٦٨ کەسی دیکەش لە رەگەزی ژنان بوون.
لە ٨ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٥٢٩ کەسی دیکەش لە کەسانی بیانی لە ئێراندا گیانیان لە دەست داوە.
گازگرتوویی

ئەو ناوەندە هەروەها بڵاویشی کردەوە لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٨٧ کەس بەهۆی گازگرتوویی و هەڵمژینی گازی مۆنۆ ئۆکسیدی کە ١٩٢ کەسیان پیاو و ٩٥ی دیکەش ژن بوون، گیانیان لە دەست داوە کە لەهەمبەر ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.
بەرکەوتنی چەکی سارد

لە ئێراندا ٥٤٨ کەس لە ٨ مانگی یەکەمی ساڵدا بەهۆی بەرکەوتنی چەکی سارد گیانیان لە دەست داوە کە لەو رێژەیەدا ٤٤٩ کەسیان پیاو و ٩٩ کەسی دیکەشیان ژن بوون.
ماددەی هۆشبەر

لە ماوەی ٨ مانگدا ٨٣٤ کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا مردوون کە ٧٠١ کەسیان پیاو و ١٣٣ کەسی دیکەش لە رەگەزی ژنان بوون.
سووتان

بەهۆی سووتان یەک هەزار و ٣١٤ کەس لە ماوەی ٨ مانگدا گیانیان لە دەست داوە کە لەو رێژەیە ٦٨٧ کەسیان پیاو و ٦٢٧ی دیکەش لە رەگەزی ژنان بوون کە لەهەمبەر ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو زیادبوونی بوخۆیەوە بینیوە.
نوقم بوون و بەرق‌گرتوویی

نووقم بوون هۆکارێکی دیکەی مەرگی نائاسایی لە ئێران دایە کە ٩١٨ کەسی کوشتووە هەروەها ٥٤٩ کەسیش بەهۆی بەرق‌گرتووی گیانیان لە دەست داوە کە ٥٠٢ کەسیان پیاو و ٤٧ کەسیشیان ژن بوون.
مردن بەهۆی بەرق‌گرتوویی لە ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵ لەهەمبەر ماوەی وێکچووی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەسەدا ١٦ زیادی کردووە.
ئیعدام و کوشتن

مردن بەهۆی لە سێدارەدان لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی مەرگی نائاسایی هاووڵاتییانە کە رێژیم لە ئامارەکانی خۆیدا هیچ ئاماژەیەکی پێ نەکردووە.
ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەیی کوردپا، ٨٢١ کەس لە ماوەی ساڵی ٣٠١٣ی زایینیدا لە سێدارە دراون، یان بە تەقەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراون.