کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ پلەی دووهەمی پارێزگای ئیلام لە تەڵاق‌دا

12:47 - 8 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: پارێزگای ئیلام لە بواری ئاماری تەڵاق لەماوەی چوار ساڵی سەرەتای ژیانی هاوبەشدا، پلەی دووهەمی لەنێو پارێزگاکانی ئێران‌دا هەیە.

هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان لە زاری بەرپرسی ئیدارەی کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگاری ئیلامەوە بڵاویان کردەوە کە ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە پاریزگای ئیلام کەمی کردووە و لە بەرانبەردا ئاماری تەڵاق زیادی کردووە.

پارێزگای ئیلام لە بواری ئاماری تەڵاق لە ساڵەکانی سەرەتای ژیانی هاوبەشدا، پلەی دووهەمی لەنێو پارێزگاکانی ئێران‌دا هەیە.

هەر لەم پێوەندییەدا، لە سێ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاوی، ئاماری تەڵاق لە ئێراندا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو لە سەدا ٤ زیادی کردووە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی تۆمارکردنی بەڵگە و داراییەکانی ئێران، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٦ هەزار و٣٤٢ حاڵەتی تەڵاق لە ئێران رووی داوە.
پاریزگاکانی کوردستانی رۆژهەڵات وەکوو ئیلام، سـنە، کرماشان وئورمیە لە بواری ئاماری تەڵاق پلەی یەکەمیان لەنێو پارێزگاکانی ئێراندا هەیە.