کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران/ پلەی ١٥٢ لە بواری کار و کاسبی

23:59 - 13 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئێران لە بارودووخی نالەباری ئابووری بە سەر دەبا و ئەم وڵاتە لە بواری کار وکاسبی لە نێوان وڵاتەکانی دونیادا پلەی ١٥٢ بەدەست هێناوە.
بەپێی نوێترین راپۆرتی کۆڕی جیهانی ئابووری کە ساڵانە بڵاوی دەکاتەوە، ئێران لە ساڵی ٢٠١٤ لە بواری کارو کاسبیدا لە نێوان ١٨٩ وڵاتی دونیادا پلەی ١٥٢ی وەدەست هێناوە.

وڵاتانی سەنگاپوور، هونگ کونک، نیوزلەند، ئامریکا، دانمارک، مالێزی، کۆرە، گورجستان، نوروێژ، ئێنگلستان، ئوسترالیا، فەنلاند، ئێسلەند، سۆئد، ئێرلەند و چین بە تەرتیب پلەی هەوەڵی وڵاتەکان بە پێی رادەی ئەنجام دانی کار و کاسبی بە دەسییان هێنا.

لە دیاری کردنی شاخسی کار و کاسبی، کۆمەڵێک پێوەری وەک مۆڵەتی بینایی، وەرگرتنی کارو بار، نێو نووسی بوۆ زەوی، راکێشانی سەرمایەگوزار، پێدانی ماڵیات، هەلی بازرگانی لە سنوورەکانی وڵات، بە ئاکام گەیاندنی قەرارداد و چارەسەر کردنی کێشەی ئابوری هەڵدەسەنگێندرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا، بەپێی راپۆرتی ساڵانەی کۆری جیهانی ئابووری، ئێران لە درێژەی دابەزینی ئابووری لە نێوان ١٤٤ وڵاتی دونیادا لە بواری رکابەرایەتیی ئابوورییەوە پلەی ٨٣ی جیهانی بەدەست هێناوە.

پاش جێبەجێ کردنی گەمارۆ ئابووریەکان لە لایەن ئامریکا و یەکێتی ئوروپا دژی رێژیمی ئێران، ئابووری ئەم وڵاتە بەردەوام بەرەو داکشان رۆییشتووە.