کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەد رۆیس: ئۆباما لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا چڕ بێتەوە

23:11 - 8 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: ئەندامێکی پایەبەرزی کۆماریخوازان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە هاوکات بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەو ئەنجومەنەیە، بۆ چەندەمین جار لەسەر چڕبوونەوەی ئۆباما لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، پێداگریی کردەوە.


ئەد رۆیس لە وتووێژ لەگەڵ رادیۆ فەردا رایگەیاندووە: داوا لە دەوڵەتی ئۆمابا دەکەم لەسەر دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا پێداگری بکەنەوە.

ناوبراو لە بوارەکانی بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤ و پێشێڵکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن رێژیمی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەوە و زیادبوونی رێژەی ئیعدامەکان و بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان قسەی کردووە.

بەرپرسی کۆمیتەی کاروباری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە درێژەدا وتوویەتی: \'\'من وەکوو ئەندامێکی ناوەندی یاسادانەری ئەمریکا ئەم خاڵە وەبیر ئۆباما دێنمەوە کە مافی مرۆڤ لە ئێراندا دەبێ لەبەر چاو بگیردرێ\'\'.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: ئەگەر رێژیمی ئێران مافی هاووڵاتییانی خۆی پێشێل نەدەکرد ئێستا ئێمە نیگەرانی بەرنامەی ناوکیی ئێران نەدەبووین.

رۆیس هەروەها وتوویەتی: ساڵی رابردوو ٧٥٠ کەس لە ئێراندا ئیعدام کران کە ئەمە بە راستی جێی نیگەرانییە.