كوردستان میدیا: دۆستێكی حیزبی دێمۆكرات و نیشتمانپەروەری ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، عەلی محەممەد رۆستەمی كوڕی مەحموود خەڵكی ئاوایی مێراوی شاری سنە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان كرد.
كاك عەلی كەسێكی دڵسۆز و دۆستی حیزبی دێمۆكرات بوو و لەناو خەڵكیش بەكەسێكی نیشتمانپەروەر ناسرابوو و لەیارمەتیدان و هاوكاریی حیزبی دێمۆكرات دەریغی نەدەكرد.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی كاك عەلی محەممەد رۆستەمی دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد