کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: رێژیمی تاران پاڵپشتیی ئەلقاعیدە لە سووریە دەکات

19:15 - 19 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا رایگەیاندووە کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی تۆڕی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە وڵاتی سووریەدا دەکات.
رۆژنامەی \'\'واڵ ستریت ژوورناڵ\'\' لە زاری دەوڵەتی ئۆباما سەرکۆماری ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی چالاکیی میلیشیاکانی ئەندامی ئەلقاعیدە لە وڵاتی سووریەدا دەکات.
ئەو سەرچاوە نووسیویەتی: رایەدارانی ئەمریکا، سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان بە رێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی ئەلقاعیدە تاوانبارکردووە و وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی لەو بڕوایە دان رێژیمی ئێران بە مەبەستی بەهێزکردنی رێژیمی بەشار ئەسەد پشتوانی لەو رەوتە تیرۆریستییانە دەکات.
پێشتر وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ٣ رایەدار(ئەفسەر)ی سپای قودسی سەربە سپای پاسداران، بەهۆی پاڵپشتی لە تاڵەبانی ئەفغانستان تەحریم کرد. هەروەها ئەو وەزارەتخانەیە گەمارۆی بەسەر ئەندامێکی پایە بەرزی ئەلقاعیدە بەهۆی راگواستنی هێزی میلیشیا لە رێگەی خاکی ئێرانەوە بۆ سووریە داسەپاند.