کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا، چەندین شیرکەت و بانک و هاووڵاتیی ئێرانیی تەحریم کرد

18:09 - 8 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لەدژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، گەمارۆی چەندین شیرکەت، بانک و هاووڵاتیی ئێران لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە لێ کەوتەوە.
رادیۆ فەردا بڵاوی کردەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، وەزارەتی خەزێنەداریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی تەحریم کردنی چەندین شیرکەت و هاووڵاتیی ئێرانیی بڵاو کردەوە.

ئەو کەس و شیرکەتانە بەهۆی هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی کۆمەڵگای جیهانی دژی رێژیمی ئێران، تەحریم کراون.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لەو بەیاننامەیەدا هەواڵی تەحریمی ٢٥ کەس و شیرکەتی بڵاو کردووەتەوە.

ئەو شیرکەتانە کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاوە تەحریم کراون، شیرکەتی کەشتیڕانی، فڕۆکەوانی و بانکە ئێرانییەکانی لەخۆ گرتووە.