کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ڕەبەت، کەوتنە بەر دەستڕێژی چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی ئێران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە، لە شاری رەبەت هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ پێشگرتن لە جموجۆڵ و چالاکیی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە، کەوتوونەتە خۆ و هاتوچۆی خەڵکیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.
ئەو هەوڵەی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران دوای ئەوە دێت کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ماوەی ڕۆژانی پێشوودا، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە بردبوو.
لەو پێوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە ڕیکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، دەستەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم و هەنووکە فەزای شاری ڕەبەت ئەمنییەتی کراوەتەوە.