کوردستان میدیا: بەهۆی ڕووداوی دلتەزێنی هاتوچۆ لە شاری تاران، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مالپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی سێشەممە ڕیکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بەناوی عوسمان ئەمینی خەڵکی شاری نۆدشە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ئۆتوبانی تاران – ساوە گیانی لەدەستدا.
عوسمان ئەمینی پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بەهەندێک هۆکاری تایبەت و لە سەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆی وڵات.
ناوبراو تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێباز و ئارمان و ئارمانجەکانی حیزب مایەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەرخۆشی و بەداخبوونی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەم ئەندامە تێکۆشەرەی حیزب دەردەبڕێت و خۆی بەشەریکی خەمی خزم و کەس و کاری دەزانێت.