کوردستان میدیا: کەڵک وەرگرتنی رێژیمی ئێران لە هێڵه ئاسمانييه‌كانى عێراق بووەتە هۆی ئەگهری پچڕانی یارمەتیی ماڵی ئامریکا به عێراق.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتێرز، رژێمی ئێران لە رێگای عێراقەوە رۆژانە ده‌یان تون چه‌ک و تەقەمەنی رەوانەی سووریە دەکات. سیناتۆرێکی ئامریکایی هەواڵی پچڕانی یارمەتیی ماڵی بە عێراق بڵاو دەکاته‌وه.
سیناتوری ئامریکایی جان کری ئاماژەی بە راپۆرتە پێوەندیدارەکان به کەڵک وەرگرتنی رێژیمی ئێران لە هێڵی ئاسمانی و زەوینیی عێراق، هەڕەشەی ئه‌وه‌ى کرد و گوتی: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئامریکا خۆ له هاوکاری ماڵی لەگەڵ عێراق بپارێزێ.
وه‌زارەتی دارايی ئامریکا تەحریمی خستە سەر شێرکەتە فڕۆکەوانیەکانی رێژیمی ئێران، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌خاتە ژێر تەوژم و گوشارەوە که هێڵه ئاسمانييه‌كانى خۆى له خزمه‌ت فرۆكه‌كانى رێژیمی ئێران ناوه.