کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوڕی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە زانکۆی ئەمریکی، سەرکەوتنی بەدەست هێنا

09:58 - 18 جۆزەردان 2723

موکریان چووکەڵی، کوڕی کاک برایم چووکەڵی، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات، لە زانکۆی ئەمریکی لە ئاستی عێراق و کوردستاندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

موکریان چووکەڵی، کوڕی کاک برایم چووکەڵی، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و ڕۆژە سەختەکانی خەبات و خەڵکی بۆکان، بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی توانی قۆناغی لیسانس لە زانکۆی ئەمریکی لە بەشی کارگێڕیی کار، بە پلەی یەکەم لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستاندا تەواو بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

ناوبراو هاوکات لەگەڵ خوێندنەکەی خۆی، بە شێوەی لاوەکیش پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و زانستە سیاسییەکانیشی خوێندووە.

منداڵانی پێشمەرگە لەنێو شۆڕشدا بە کەمترین ئیمکانات و لە دۆخی دژواردا، گەورەترین سەرکەوتن و شانازی بۆ خۆیان و حیزبی دێموکرات تۆمار دەکەن.