کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چۆن لە هزری دوکتور قاسملوو کەلک وەرگرین

20:02 - 26 گەلاوێژ 2725

مستەفا شڵماشی

لە کەسمان شاراوە نیە شەهیدی ڕێبەر دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد لە هەموو کوردستان بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی هەبووە و تا ئێستاش هەیە. بە تایبەت لە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا ئەو کاریگەرییە زۆر بەرچاوە و هزری قاسملوو لە ڕاستیدا بەسەر ڕێڕەوی خەباتی دێموکراتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵە. دوکتور قاسملوو سیاسەتمەدارێکی شاز بوو لە نێو جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورددا. ئەو لەگەڵ سیاسەتمەدار، سیاسەتمەدار و لەگەڵ ئابووریزان، ئابووری زان و، لەگەڵ دیپڵۆمات، دیپڵۆمات، و لەگەڵ کۆمەڵناس، کۆمەڵناس و تەنانەت لەگەڵ شاعیر و ئەدیب، شاعیر و ئەدیب بوو.

ئەوەندەی پەیوەندی هەبێ بە مەسەلەی کوردەوە بە گشتی، لە نێو ڕێڕەوی خەباتی چەندین ساڵە و شێوەی لێکدانەوە و سیاسەتسازی و ڕێبەریکردنی دوکتور قاسملوودا وانەی زۆر گەورە هەن کە دەکرێ ڕێبەرانی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا لێیان فێر بن و بیانکەنە چرای ڕووناککەرەوەی قۆناغە تاریک و بەرتەسکەکانی خەباتی خۆیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەوروبەریان و بۆ زاڵبوون بەسەر نەیارانی کورددا، کە بە داخەوە هەرچوار دەوریان تەنیوە.

یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم هەموو ڕێبەرانی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان ئەوەیە کە بە هۆی دابەشکرانی کوردستان بە سەر چوار وڵاتی ناوچەیی پڕ کێشە و ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، بەداخەوە لە هەریەک لەو بەشانەی کوردستاندا لە خەباتدا بی، هەرچوار دەورت دوژمنی فکری و هزریی مەسەلەکەی تۆیە. هیچ کام لەو وڵاتانەی کە بەشێک لە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، لە ڕاستیدا موافقی چارەسەری مەسەلەی کورد لە هیچ یەک لەو وڵاتانەدا نین. ڕێژیمەکانی حاکم بەسەر ئەو وڵاتانە لە باشترین حاڵەتدا بە هۆی ڕکەبەرایەتیی ناوچەیی ڕەنگە لە قۆناغێک لە قؤناغەکانی خەباتدا بە قازانجیان بێ بە هۆی جووڵانەوەی کوردەوە فشارێک بۆ وڵاتەکەی دراوسێیان بێنن و لە کۆتاییشدا مامەڵەی پێوە بکەن. بۆیە هونەری ڕێبەرانی کوردیش لەوەدایە کە چۆن بتوانن پارسەنگێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی هەم لە ناکۆکیی نیوان دژبەرەکانیان کەلک وەرگرن و هەم بە کردەوە نەچنە ژێرباری داخوازییەکانی ئەو وڵاتانە کە لە کۆتاییدا بە زیانی هەموو نەتەوەی کورد تەواو دەبێ. بۆیە گرنگترین سیفەت بۆ ڕێبەرانی کورد ئەوەیە هزری نەتەوەیی بەسەریاندا زاڵ بێ و هەموو ڕێبازە فکرییەکان بۆ گەشەپیدان و برەوپێدانی هزری نەتەوەیی بە کار بێنن.

بە ڕاشکاوی دەتوانم بڵێم یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی دوکتور قاسملوو ئەوە بوو کە هەوڵی دەدا لە هەموو ڕێبازە فکری و هزرە زانستی و کۆمەڵایەتییەکان، بە قازانجی پتەوکردن و گەشەپێدانی هزری نەتەوەیی کەلک وەرگرێ و لە کۆتاییدا پرسی نەتەوەییبوونی کورد دەوڵەمەند بکا بە بناغەی زانستی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕێبازە جۆربەجۆرەکان لەگەڵ هەلومەرجی خەباتی نەتەوەی کورد بگونجێنێ و ستڕاتیژیی خەباتی کوردیش لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهانیی سەردەم و ئەو ڕێبازە فکرییە پێشکەوتووانەی جیهان ڕێک بخا کە توانیویانە کۆمەڵگەکەی خۆیان بەرەو پیشکەوتن و گەشەکردن و ئازادی و یەکسانی هیدایەت بکەن. کەواتە هزری دوکتور قاسملوو لەسەر بناغەی نەتەوەییبوونێکی پێشکەوتنخوازانە دامەزراوە کە ئەگەر بە باشی کەلکی لێ وەربگیرێ یارمەتیدەر دەبێ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کورد بەرەو ئازادی، پێشکەوتن و سەربەخۆیی هیدایەت بکا. بەڵام ئیمە لەسەر چ بناغەیەک دەتوانین ئەو ئیدیعایە بکەین کە هزری دوکتور قاسملوو بەم جۆرە بەربڵاوە و دەکرێ وەک مۆتۆڕی جووڵاندنی خەباتی نەتەوەی کورد چاوی لێ بکرێ؟ بە چەند خاڵێک دەکرێ ئەمە ڕوون بکەینەوە:

دوکتور قاسملوو لە کتێبی "کوردستان و کورد"دا کە ساڵی ١٩٦٢ لە نووسینەکەی بۆتەوە، بە شێوەیەکی زانستی دەیسەلمێنی کە "کورد یەک نەتەوەیە و کوردستان یەک وڵاتە" کە دابەش کراوە: "نەتەوەی کورد یەک نەتەوەیە کە هەموو سروشتە تایبەتییەکانی نەتەوایەتیی تێدا هەن. کۆمەڵە خەڵکێکی سەقامگیرە کە لە مێژوو دا دروست بووە و خاکی هاوبەش و بناغەی دامەزراندنی ئابووریی هاوبەش و خوو و ڕەوشتی هاوبەشی هەیە کە لە فەرهەنگ و ڕێوشوێن و ئامانجی نەتەوایەتیی هاوبەش بۆ ڕزگاری و یەکیەتیی نەتەوایەتیدا خۆی دەنوێنێ". کەوابوو دوکتور قاسملوو ساغبوونەوەی تەواوی هەبووە لە ڕێبازی سیاسیی خۆیدا و لەو ئامانجانەدا کە بۆ خەباتی بێپسانەوەی سیاسیی خۆی دیاری کردوون.

 بۆ دوکتور قاسملوو بەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد لە پێش هەموو ئامانجێکەوە بووە. ئەگەر بە زمانی سادە هەڵیسەنگێنین ئەو قەناعەتەمان لا دروست دەبێ کە "کوردایەتیی مۆدێرن" ئامانجی سەرەکیی دوکتور قاسملوو بووە، کوردایەتییەک بە شێوەی دێموکراتیک و هەڵگری بارگەی یەکسانیخوازانە و عەداڵەتخوازانە و گونجاو لەگەڵ مەنشووری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە چەند خاڵێکی سەرەکیدا ئەو کوردایەتییە ڕوون دەکەینەوە.

یەکەم وانە دۆزینەوەی فۆرمۆلێکی زۆر کارا و بەهێز بۆ خەباتکردن. لە فۆرمۆلی دوکتور قاسملوو دا فاکتەری هێزی کورد بۆ خۆی ڕۆڵێکی گەورەی پێ درابوو و لە ڕاستیدا بە دەستهێنانی ئەنجامی هاوکێشە سیاسییەکە درابوو بە هێزی جووڵانەوەی کورد. بۆ وێنە سەرەڕای پەیوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق، هیچ کاتێک دوکتور قاسملوو تای تەرازووی دۆستایەتیی بەلای حکوومەتی ئەو وڵاتەدا نەشکاندەوە، بەڵکوو هەمیشە دۆستایەتی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد لە باشووری کوردستانی ڕاگرت و تەنانەت یارمەتیی دا و هیچ کاتێک قەبووڵی نەکرد کە لە ڕێگای ئەو و حیزبەکەیەوە بچووکترین فشار بۆ سەر جووڵانەوەی کورد لە باشووری کوردستان بێ. مەسەلە ئەوە نەبوو کە داوای لێ نەکرێ، بەڵام ئەو وەڵامی ئوسوولیی هەبوو. ئەو هێزی جووڵانەوەی کوردی دەبردە تەشقی ئاسمان لە بەرامبەر نەیاراندا. لە کاتی فشارهێناندا ئەو بوو کە مەرجی بۆ نەیاران دیاری دەکرد و بەئاشکرا پێی ڕادەگەیاندن کە ئەگەر فشار بێنن خەباتی ڕۆژهەڵات و باشوور لێک گرێ دەدەن. هاوکێشەی قاسملوو ئەوە بوو کە بەردەوام داوا بکا مەسەلەی کورد بە شێوەی سیاسی چارەسەر بکەن و ڕایدەگەیاند کە هیچ چارەسەرێکی دیکە ناتوانێ کاریگەر بێ. بە ئاشکرا و بێ پێچ و پەنا دەیگوت کە مەسەلەی کورد تەنیا چارەسەری سیاسیی هەیە و ئەگەر ئەو کارە نەکەن ئەوە کێشەی خۆیانە و کوردی ڕۆژهەڵات ئامادە نیە لە دژی خوشک و براکانی لە باشوور هیچ هەنگاوێک هەڵێنێتەوە.

ئەو سیاسەتە نەتەوەییەی حیزبی دێموکرات کارێکی کردبوو کە خەباتگێڕانی باشوور بە نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتدا دەهاتن و دەچوون و لە قووڵایی باشووری کوردستاندا چالاکییان دەکرد و هەر بە نێو حیزبی دێموکراتیشدا دەگەڕانەوە بۆ سەرکردایەتییان کە دیسان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی جووڵانەوەی ڕۆژهەڵاتدا بوو یا لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. کەوابوو یەکەم وانەی گەورەی دوکتور قاسملوو کوردایەتییەکی ڕاستەقینە بە دڵسۆزی بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان بوو، بێ ئەوەی کە بیهەوێ دەستێوەردان لە کاروباری بەشەکانی دیکەی کوردستاندا بکا. واتە کوردایەتی هێڵی سەرەکیی ڕێبازمان بێ و نەکەوێتە ژێر ئامانجی دیکەوە.

دووەم وانەی دوکتور قاسملوو، گرنگیدان بە پەیوەندیی دیپڵۆماسی لەسەر بناغەی قازانجی هاوبەش بوو. ئەو فێری کردین کە سەردەمی پەیوەندیی کۆڵۆنیالی، بەزەیی مرۆڤایەتی یا برایەتیی ئیدئۆلۆژیکی بەسەر چووە. کورد نابێ تەسلیمی پەیوەندیی کۆڵۆنیالی بێ و تەنیا بۆ پاراستنی گیانی خۆی ببێتە داردەستی هێزی دەرەکی. یا بچێ وەک قوربانییەک بپاڕێتەوە تا یارمەتیی بدەن، یا خۆی بە ئیدئۆلۆژییەکەوە ببەستێتەوە و چاوی داخا و هەرچی پێی دیکتە بکەن، بیڵێتەوە. بەڵکوو دەبێ بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵسەنگێنێ، لەگەڵ بەرژەوەندیی هەردووک لایەنی بەرامبەر تاوتوێی بکا و هاوکێشەیەک بدۆزێتەوە کە بەرژەوەندیی هەردووک لای تێدا پارێزراو بێ و بەم جۆرە مامەڵە و دۆستایەتی بکا. واتە سەربەخۆیی تەواومان هەبێ لە سیاسەتکردندا و لەبیری بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆماندا بین.

سێهەم وانەی گەورەی دوکتور قاسملوو ئەوە بوو کە هەرچەند کوردستانی بە یەک وڵات و کوردی بە یەک نەتەوە دەزانی، بەڵام جیاوازییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستانی دەخوێندنەوە و پێی وابوو کە هەر پارچەیەی دەبێ بەپێی هەلومەرجی خۆی خەبات بکا و قۆناغەکانی خەباتی خۆی دیاری بکا. پێی ڕەوا نەبوو هیچ پارچەیەکی کوردستان لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا دەستتێوەردان بکا. نەزەری ئەوە بوو کە پێویستە دۆست و هاوکاری یەکتر بن، بەڵام نابێ دەست لە کاروباری یەکتر وەردەن. سەردەمانێک لە ژێر ڕێبەرایەتیی د. قاسملوودا حیزبی دێموکراتی کوردستان گەورەترین حیزبی کوردی و جووڵانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەورەترین جووڵانەوەی کوردی بوو، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵ بێ نە حیزبی دێموکراتی کوردستان و نە جووڵانەوەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی بچووکترین دەخالەتیان لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا نەکرد. واتە سەرەڕای دۆستایەتیکردن و هاوخەباتی و هاوپەیمانی لە نێوان جووڵانەوەی هەموو بەشەکانی کوردستاندا، پێویستە بەڕێوەبردن و داڕشتنی سیاسەت بۆ هەر بەشەی کوردستان، بە جووڵانەوەی کورد لەو بەشە بسپێردرێ. بەڵام لە هیچ حاڵەتێکدا دژایەتی یەکتر نەکرێ و بە پێچەوانەوە، پشت و پەنای یەکتر بین.

چوارەم وانەی گەورەی دوکتور قاسملوو ئیمان بە چارەسەریی ئاشتیخوازانەیە. پێکەوەژیانی مرۆڤانەی نێوان گەلانی ناوچە، وەلانانی ڕق وتۆڵە و کارکردن بۆ سەقامگیریی دێموکراسی و ئاشتی، کە بەداخەوە گیانی خۆشی لەسەر دانا. لە ڕوانگەی دوکتور قاسملووەوە ڕێگای وتووێژ تەنیا ڕێگای چارەسەری گیرو گرفتەکانی گەلانی ناوچە بوو. لە ڕوانگەی دوکتور قاسملووەوە چەک تەنیا بۆ بەرگری لە خۆت و لە دەسکەوتەکان بەکار دەهات. لە ڕوانگەی ئەوەوە بە توندوتیژی هیچ کێشەیەک چارەسەر نەدەکرا و کۆتایی هەموو گرفتێک لەسەر مێزی وتووێژ ئیمکانی هەبوو کە بەداخەوە لە وەڵاتانی دیکتاتۆر لێدراو و تا سەر ئێسقان پڕلە بوغزوغەرەزی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئەو ڕێڕەوە جارێ زەمینەی زۆر کەمە و بە داخەوە زۆر جار لایەنگرانی ئەم ڕێبازە مرۆڤانەیە دەبنە قووربانیی بیروبۆچوونە مرۆڤدۆست و دێموکراتیکەکانی خۆیان. بەڵام گومان لەوەدا نیە کە داهاتوو هەر هی ئەو بۆچوونە مرۆڤدۆستانەیەیە.

واتە ئێمە پێویستە ماندوو نەبین لە بڵاوکردنەوەی بیر و بۆچوونی ئاشتیخوازانە و پێکهێنانی کەشوهەوای پێکەوە ژیانی هەموو نەتەوەو ئایین و ئاینزا جیاوازەکانی دەوروبەرمان. ئێمەی کورد نەتەوەیەکی کۆنی ئەو ناوچەیەین کە بە هەزاران ساڵە تێیدا دەژین. بەڵام چواردەوریشمان گیراوە بە نەتەوەی جیاواز، ئایین و ئاینزای جیاواز. پێویستە هەوڵ بدەین بە مودارا و ئاشتیانە لە گەڵیان بژین، هەرچەند مافی خۆمانە بەرگری لە بوون و مانەوەو دەسکەوتە نەتەوەییەکانی خۆمان بکەین.

پێنجەم وانە کە دەبێ لە د. قاسملوو فێری ببین ئەوەیە کە ئەو پڕاگماتیست و واقیعگەرا بوو، بەڵام پێداگر بوو لەسەر مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی. د. قاسملوو بەشێوەیەکی زانستی و تیۆریک ڕەهەندەکانی خەباتی هەلدەسەنگاند. پشتی بە زانیاریی ڕاست دەبەست بۆ هەڵسەنگاندنی هاوکێشەی هێز لە نیوان خۆمان و ئەواندا، یا ئیمە و نەیاران و دوژمنانماندا، بەڵام هیچ کاتێک تەنانەت لاسەنگیی هێزیش کارێکی وای نەدەکرد کە دەست لە مافەکانی نەتەوەکەی هەڵگرێ. واقیعگەرایی بە بۆچوونی قاسملوو ئەوەبوو کە هەوڵ بدەی ڕاستییەکان و واقیعییەتەکانی گۆڕەپانی خەبات و وەڵاتەکەت بزانی، تا بتوانی واقیعە تاڵەکان بە قازانجی خۆت بگۆڕی. ئەو مەبەستی لە واقیعگەرایی ئەوە نەبوو کە تەسلیمی هەلومەرجی داسەپاو بی. ئەو دەیویست هەلومەرجەکە وەک خۆی هەڵسەنگێنێ و ڕاستییەکان بە باشی ببینێ، بەڵام هەوڵ بدا ئەو ڕاستیانە بگۆڕێ کە بە زیانی نەتەوەکەنی و لە مێژوویەکی پڕ لە چەواشەکاری دا بۆ ئاسیمیلە کردن و تواندنەوەی نەتەوەکەی لە لایەن نەیارانەوە بەرهەم هاتوون. بۆ قاسملوو سیاسەت ئەو هوونەرە بوو کە ئیمکان بڕەخسێنێ تا نامومکینەکان مومکین بکا. زۆرجار بە هەڵە ڕستەی سیاسەت هونەری مومکینە لێک دەدرێتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دوکتور قاسملوو باسی کردوە. بەڵام مەبەستی ئەو تەسلیمبوون بە واقیعی تاڵ نەبووە و خۆ ئەگەر وابوایە، بێگومان ڕووی نەدەکردە مەیدانی شۆڕشگێڕی. چونکی شۆڕش بە مانای گۆڕینی بناغەیی لە واقیعە زاڵمانە و بێعەداڵەتییەکانە.

شەشەم وانە ڕۆڵی دوکتور قاسملوو لەسەر سەربەخۆیی سیاسییە کە لەنێو حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بە تەواوی جێگیر بووە. هەر لەو کاتەوە کە دوکتور قاسملوو وەک نوێنەری حیزبی توودە بۆ پەیوەندیی نێوان حیزبی دێموکرات و حیزبی توودە دیاری کراوە، دەستی پێ کردوە. لە جیاتی ئەوەی کە هەوڵ بدا هەرچی زۆرتر حیزبی دێموکراتی کوردستان بە حیزبی توودەوە گرێ بدا، هەوڵی داوە کە کومیتەیەکی بەڕێوەبەریی سەربەخۆ دروست بێ بۆ ئەوەی حیزبی دێموکرات هیچ پەیوەندییەکی تەشکیلاتی یا گرێدراویی سیاسی بە حیزبی توودەوە نەبێ. کە لە کۆتاییشدا کاریگەریی زۆری دەبێ لەوە دا کە حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیوەندییە تەشکیلاتییەکانی بە تەواوی لەگەڵ حیزبی توودە بپسێنێ و تەنانەت لێی دوور کەوێتەوە. تەنیا ئەو دەیتوانی لەبەرامبەر هێرشی سیاسی، ئیدەئۆلۆژیکی و تەشکیلاتیی حیزبی توودەدا کە باشی دەناسی، خۆی ڕابگرێ و بە لێزانی و پێداگرییەوە بەرگری لە سەربەخۆیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بکا و نەیەڵێ حیزبی توودە بە فرت و فێڵە ئیدەئۆلۆژیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڵلووشێ. دەبێ ئەوەمان لەبەر چاو بێ کە لە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان و شەهیدکرانی پێشەوای مەزندا، حیزبی توودە لە گۆڕەپانی سیاسیی ئێراندا دەستێکی باڵای هەبوو و لە ڕاستیدا مەیدانداری بێ ڕکابەر بوو. بەڵام بە هەوڵ و تێکۆشانی کەسانی وەک دوکتور قاسملوو و زۆر کادری لێوەشاوەی دیکە سەربەخۆیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پارێزرا.

لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە کە هێرشێکی دڕندانەی هەموو لایەنە کرایە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەڕێکی خوێناوی بەسەر کوردستان دا سەپا، جووڵانەوەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستییەکی زۆری بە هاوکاری دەور وبەر هەبوو. حیزبی دێموکراتی کوردستان کەلکی لەو پەیوەندییە وەرگرت کە لە پێش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتیدا بە هاوکاریی سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلول لە باشووری کوردستان کە لەو کاتدا لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق بەیانی یازدەی ئاداریان ئیمزا کردبوو، دامەزرا بوو. حیزبی دێموکراتی کوردستان کەلکی لەو پەیوەندییە وەرگرت، بەڵام هەرگیز سەربەخۆیی خۆی لەدەست نەدا و هەر لەو کاتەدا کە لە ناکۆکی نێوان ڕێژیمەکانی عێڕاق و ئێران کەڵکی وەردەگرت، سەربەخۆیی سیاسی خۆی بە تەواوی پاراستبوو. لەگەڵ جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی باشووری کوردستانیش پەیوەندییەکی نەتەوەیی و سیاسی هەبوو. ئەوە زۆرتر لەژێر ڕێبەرایەتیی دوکتور قاسملوودا بەدی هاتبوو. ئەوە کە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ پاراستنی سەربەخۆیی سیاسی لە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا وەک ئەسڵێکی نەگۆڕ چاو لێ دەکرێ و لە سەرهەڵدانی زۆر کێشەدا هەمیشە حیزبی دێموکرات لەبەر چاوی دەگرێ و زۆر بە مەتانەت و لەسەرەخۆیی دەجووڵێتەوە و خۆی تێکەڵ بە ئەجێندا بیانییەکان ناکا و بە سەربەخۆیی بڕیار دەدا، سیاسەتێکە کە لە زەمانی دوکتور قاسملوودا نیهادینە کراوە. ئەوەی کە حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەڕەڕای کەلک وەرگرتن لە تاقیکردنەوەی گەلانی دیکە و خوێندنەوەی ئیدەئۆلۆژییە جۆراوجۆرەکان و لە زۆر بواردا کەلکوەرگرتن لێیان، هەمیشە سیاسەتی تایبەتیی خۆی هەیە و لەژێر تەوژمی هیچ ئیدئۆلۆژییەکدا نیە و بەپێی هەلومەرجی سەردەم هەڵوێست دەگرێ و نوسخەی پێچراوە لە هیچ هێزێک قەبووڵ ناکا، ئاکامی هەوڵ و تێکۆشان و ڕۆڵی گەورەی دوکتور قاسملوو لە جیگیرکردنی سەربەخۆیی سیاسی لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دایە.

هەر بە سەرکردایەتیی دوکتور قاسملوو بوو کە لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێراندا حیزبی دێموکرات چەندین بڕیاری وەک دەنگنەدان بە کۆماری ئیسلامی، مەحکوومکردنی دەستبەسەرداگرتنی سەفارەتی ئامریکا و ڕەتکردنەوەی بیانووی خەبات لە دژی ئیمپڕیالیزم بۆ داپۆشینی ویستی نەتەوایەتیی ڕەت کردەوە.

هەر بە هۆی ئەو سەربەخۆیی سیاسییەوە بوو، کە لە شەڕی کۆماری ئیسلامی و عێڕاقدا حیزبی دێموکراتی کوردستان و جووڵانەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەباتی خۆی تێکەڵ بەو شەڕە نەکرد. حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی شەڕ لە دژی خەڵکی کوردستان ڕاگرێ، هەموو هیزی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان بەکار دێنێ. تەنانەت کاتێکیش کە کۆماری ئیسلامی شەڕی دژی گەلی کوردی هەر درێژەدا، لە هەموو ئەو سنوورانەی کە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی تێدا بەهێز بوون، عێڕاق نەیتوانی بێتە نێو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشی گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کارەساتی شەڕی ئێران و عێڕاق پارێزرا. هەڵبەت پێویستە ئیشارە بەوە بکەم کە هێزەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەو پرینسیپە گرنگەیان پاراست.

حەوتەم: کەلک‌وەرگرتن لە دەرفەتەکان بە هەڵوێست گرتنی خێرا و نەترسانە لە کاتی هاتنە پێشی دەرفەتەکاندا، یەکێکی دیکە لە تایبەندییە بەهێزەکانی دوکتور قاسملوو بوو. لە کاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە سەردەمی شادا هەر زوو دکتور قاسملوو وەک دەرفەت چاوی لێ کرد، خوێندنەوەی وردی بۆ کرد و زوو بڕیاری دا کە لەو دەرفەتە پێویستە کەلک وەرگیرێ و تەنانەت کارێکی کرد کە حیزب بەوەخت بەرنامەی بۆ داڕێژێ. هەربۆیە پێش ئەوەی کە ڕێژیمی شا بڕووخێ، کومیتەی زاگرۆس بە سەرپەرستیی خودی دوکتور قاسملوو پێک‌هات و کومیتەیەک لە ڕێبەرایەتی بە خودی دوکتور قاسملووشەوە خۆی گەیاندەوە نێوخۆی کوردستان و ئێران و ئەلحەق کە کاری گەورەشی کرد. هەر ئێستاش هەلومەرج لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەرفەتی زێڕینی خوڵقاندوە و پێویستە بە وردبینییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ و بەرنامەی بۆ داڕێژرێ و بۆ کەلکوەرگرتن لەو دەرفەتە هەنگاو هەڵگیرێ. پێویستە لە تاقیکردنەوەی کومیتەی زاگرۆس، کە لە ژێر ڕێبەرایەتیی دوکتوور قاسملوو دا هەنگاوی بوێرانەی هەڵێناوەتەوە کەڵک وەرگیرێ. ئەوەیە کەلک‌وەرگرتن لە مێژوو. بێگومان ئەوەش ورەی سیاسی، وردبینی، لێبڕاوی و چاونەترسی گەرەکە.

لە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی دوکتوور قاسملوودا و لە هزری دەوڵەمەند و پڕ لە زانستی ئەودا دەکرێ دەیان وانەی گرنگی خەبات و تێکۆشان هەڵێنجین. باوەڕبوون بەخۆ و پێداگری لەسەر بەردەوامبوون لە خەبات تەنانەت لە هەستیارترین و دژوارترین زەمانەکانیشدا و خۆگونجاندن و سیاسەتسازیی بەردەوام بە پێی هەل ومەرج و ڕوانینی ورد بینانە بۆ داهاتوو، هەموویان لەو باسە گرنگانەن کە لە هزری قاسملوو دا خەت و نیشانیان بۆ کیشراوە، بەڵام بەخاتری کەمبوونی کات و بوونی بەرنامەی زۆرتر بەو چەند خاڵە گرنگە بەسندە دەکەین و ئێستا دەبێ دیاری بکەین کە ئێمە ڕێبوارانی ڕێگای شەهیدانی ڕێبەر پێشەوا، قاسملوو و شەڕەفکەندی چۆن و بە چ شێوەیەک کەڵک لەو هەموو ئەزموونە دەوڵەمەندە وەردەگرین. بەپێویستی دەزانم ئەوەش لە چەند خاڵێکدا کورت بکەمەوە تا لە دەریای ئەزموونەکەدا سەرگەردان و ون نەبین.

یەکەم: پێویستە هەموومان خۆ لەوە بپارێزین کە موزایەدەی سیاسی بە هزر و بیر و بۆچوونەکان و شێوەی ڕێبەریکردنی شەهید دوکتور قاسملوووەوە بکەین. قاسملوو وەک ئەندامێکی بەرهەمهێنەر لە نەتەوەیەک بەشی هەموو کوردی تێدایە. هەروەها ڕێبەری هەموو ئەندامێکی دێموکرات بووە وەکوو ڕێبەرێکی کاریزماتیک کە تاکوو ئێستاش و دوای شەهیدبوونیشی باندۆڕی هەیە. کە وابوو لە کوردستانی گەورەدا هیچ بەشێک ناتوانێ قاسملوو تەنیا بە هی خۆی بزانێ و لە نێو بنەماڵەی دێموکراتیشدا هیچ کەس ناتوانێ تەنیا خۆی بە درێژەدەری ڕێگای قاسملوو پێناسە بکا و ئەوانی دیکە بە دژبەری ئەو ڕێبازە لە قەڵەم بدا. قاسملوو بۆ خۆی درێژەدەری ڕێگایەک بووە کە دەیان شەهیدی ڕێبەری وەک پێشەوا قازی محەممەدی لە پێناوی نەتەوەکەیدا قووربانی کردوە. هەموو ئەندامان، پێشمەرگەکان و لایەنگرانی دێموکراتیش لە ڕابردوو، لە ئێستا و لە داهاتووش دا هەر ڕێبواری ئەو ڕێگایەن، کە دیارە شەهیدی ڕێبەر دوکتور قاسملوو باشترین ڕێنیشاندەری ئەو بنەماڵە گەورەیە بووەو وانەی زۆر بە نرخی بۆ بەجێ هێشتووین.

دووەم : تێبینی یەکی گەورەی دیکە ئەوەیە کە هیچمان هەوڵ نەدەین بیر و هزری شەهیدی ڕێبەر دوکتور قاسملوو بکەینە جۆرێک لە مەزهەب یا ئیدەئۆلۆژیی نەگۆڕ. کە قابیلی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن نەبن. یا نەکرێ ئاڵ و گۆڕیان بەسەر دا بێ و لە گەڵ هەل و مەرجی تازە نەگونجێندرێن. هەرچۆنێک بێ هزر و سیاسەت و تەنانەت زانستی هەموو بلیمەتەکانی دنیا لەسەر بناغەی داتاکانی سەردەمی خۆیان داڕێژراون و ڕەنگە (بەشێک) لەو زانیاری و داتایانە لە کاتی ئێمەدا گۆڕابن. کە وابوو هیچ تیۆرییەکی سیاسی و تەنانەت تیۆرییەکی زانستیش نەگۆڕ نیە و دەکرێ بە پێی هەلومەرج گۆڕانی بەسەردا بێ. بۆیە هەر تیۆری و تێزێک پێویستە بەپێی هەلومەرجی هەنووکەیی هەڵسەنگێنرێ، تا بزانین چەندی لەگەڵ داتاکانی ئەم سەردەمە دەگونجێ. تەنیا ئەو پرێنسیپانەی کە لە سەرەوە باسمان کردن، نەگۆڕن.

سێهەم: لە هەڵسەنگاندنی مێژووماندا غەدرە پارێزراوی بۆ کەس دانێین. بە ڕێبەرانی گەورەی وەک پێشەوا قازی محەممەد، دوکتور قاسملوو، یا دوکتور شەڕەفکەندیشەوە. ڕووداوە مێژوییەکان دەبێ وەک خۆیان هەڵسەنگێنین. بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە کێ ڕۆڵی سەرەکی تێدا هەبووە. ئەگەر لەو ڕووداوانە دا تەنانەت ڕێبەرێکی کاریزمای وەک شەهید دوکتور قاسملووش نەخشی سەرەکی هەبووبێ، پێویستە بابەتیانە شڕۆڤەیان بکەین.

چوارەم: نابێ بەدایم دووبارەی بکەینەوە کە ئیدی قاسملوویەکی دیکە ناتوانێ لە دایک ببێتەوە. ڕەنگە دوای شەهیدکرانی پێشەواش لە لایەن دڵسۆزان بە گەل و نێستمانەوە ئەو قسانە کرابن، بەڵام دوای ئەویش قاسملوو و شەڕەفکەندی لە دایک بوون و گومانیشمان نەبێ هەر ئیستا زۆر کەسی وامان هەن کە ئەگەر ڕۆڵی خۆیان بدۆزنەوە و بە ڕاددەی ئەوان لە خۆبووردووییان هەبێ، دەتوانن بەشێکی گەورە لە کەلێنەکە پڕ بکەنەوە. بۆیە نابێ هەوڵ بدەین ڕێبەرانی ئەوڕۆمان بە سەروەرانی پێشوومان بشکێنین. نابێ ڕێگای بڕیاردان لە ڕێبەرانی ئیستامان بەربەست بکەین. بە هەرحاڵ ئێمە لە سەردەمێکی جیاوازدا دەژین، مەجبوورین بەپێی ئیمکانات و هەلومەرجی ئەمڕۆ سیاسەت بکەین و هەنگاو هەڵێنین.

پێنجەم: خەتایەکی گەورەمان بەرامبەر سیمبۆلەکانی خەباتمان کردوە ئەگەر بمانهەوێ وەک ئامرازێک لە دژی ئەو کەسانە بەکاریان بێنین کە جیاوازی بۆچوونیان لەگەڵ ئێمە هەیە. یەکێک لە بەهاکانی کە دوکتور قاسملوو زۆری هەوڵ دەدا بیهێنێتە نێو سایسەتی کوردییەوە، پلۆڕالیزمی سیاسی و قبووڵکردنی جیاوازییەکان بوو. ئێستا زۆر غەدرێکی گەورە دەبێ لە خودی ئەو، ئەگەر هەوڵ بدەین جیابیران بکوتین بەوەی کە گۆیا لە ڕێبازی قاسملوو لایان داوە، یا دژی بۆچوونەکانی قاسملوون. سەنگەرگرتن لە  پشت سیمبۆلە نەتەوەیی و حیزبییەکان لە بایەخی ئەوان کەم دەکاتەوە. ئەوان دەبێ بە پانتایی نەتەوە، حیزب و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و بیر بۆچوونە جۆراوجۆرەکان، کارتێکەرییان بمێنێ. ئەوەیە ڕێزلێنانی ڕاستەقینە لەوان، بەردەوامی دان بە ڕێبازیان و کەڵکی ئەرێنی وەرگرتن لێیان.

با لە وتە و تیۆرییەکانیان بۆ کوتانی جیابیرانمان کەلک وەرنەگرین کە لە هەلومەرجێکی جیاوازدا لە لایەن ئەو سیمبۆلە نەتەوەییانەوە داڕێژراون. با هەر مەسەلەیەک لە زەمان و مەکانی خۆیدا هەڵسەنگێنین و ئەگەر بەڵگەی قانیعکەرمان بە دەستەوە نەبوو لە پشت ڕێبەرانی وەک شەهید قاسملووەوە سەنگەر نەگرین.

ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە هزر و بیری قاسملووەکان بەپێی هەلومەرجی ئەمڕۆ هەڵنەسەنگێنین و لە تاقیکردنەوەکانیان کەلک وەرگرین. لە هێڵە گشتییەکانی ڕێبازی ئەواندا کە لە سەرەوە ئیشارەیان پێکرا بمێنینەوە و بەپێی ویستەکانیان، بەڵام بە میکانیزمی ئەمڕۆیی کە لەگەڵ هەلومەرجی سەردەمدا بگونجێ، بەرنامەی کارمان داڕێژین.