کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی هێزەكانی حیزبۆڵلا بە بڕیاری ئێران بۆ یەمەن پێش دەسپێكی هێرشی عەرەبستان

14:21 - 30 خاکەلێوه 2715

حیزبوڵڵا پێش دەسپێكی عەمەلیاتی نیزامیی عەرەبستان لە وڵاتی یەمەن هێزەكانی خۆی لە سووریەڕا بۆ ئەم وڵاتە گواستۆتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ ئێران پێش دەسپێكی عەمەلیاتی نیزامیی عەرەبستان، هێزەكانی حیزبۆڵڵای لوبنانی لە سووریەو عێراقەوە بۆ وڵاتی یەمەن گواستبۆوە تا بەشداری لە شەڕی حوسییەكان بە دژی حکومەتی وڵاتەکەیاندا بكەن. ڕۆژنامەی "ئەلشەرقەلئەوسەت" ڕایگەیاند كە بەشێك لە عەمەلیاتی گواستنەوەی ئەو هێزانە لە ڕێگەی دوڕگەكانی دەریای سوور لە نزیك كەنارەكانی یەمەن كە ئێران بە كرێی گرتووە، كراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئێران كاتێك كە هێزەكانی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ هاوكاری بانگ كرد كە چالاكیی سپای پاسداران لە یەمەن تووشی گیرو گرفت هاتبوون. سەرچاوەیەك لە دژبەران ئاشكرای كرد كە ئەندامانی حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەرژەوەندیی ئێران لە بەغداو ناوچەكانی دەورووبەری دەمێش چالاكیان دەكرد، بۆ یەمەن گواسترانەوە و هێزە شیعەكانی ئەفغانستان بەتاڵایی ئەم هێزانەیان پڕ كردەوە.