کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کوردەکانی کانادا لە ڕاپەڕینی خەڵکی مەهاباد

14:23 - 21 بانەمەڕ 2715

کوردەکانی کانادا بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی مەهاباد خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد. ڕۆژی یەکشەمە٢٠ ی بانەمەڕ لە تۆڕۆێنتۆی کاناداو لەسەر بانگهێشتنی ماڵی کورد بۆ پشتیوانی لەڕاپەڕینی خەڵکی مەهابادو، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە مەرگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی؛ نیشتمانپەروەرانی کورد کۆبوونەوەیەکیان وەڕێ خست. لەو کۆبوونەوەیەدا دروشمی بڕۆخێ رێژیمی ئیسلامی ئێران‌و بڕوخێ رێژیمی تروریستی ئێران بەرز کرایەوە. ئەو ئاکسیۆنە کە ئاڵای کوردستان‌و ئاڵای کانادا تێیدا دەشەکایەوە، توانی سەرنجی خەڵکیکی بەرچاو بۆ خۆپێشاندانەکە ڕاکێشی. بەشێکی دیکەی ئەو دروشمانەی لە کۆبوونەوەیەدا بەرز کرانەوە بریتی بوون لە "رۆژهەڵات تەنیا نیە"، "مەهاباد تەنیا نییە"، "فەریناز تەنیا نییە"، "رۆژهەڵات هەڵەبجەیە ، کوردستان یەک پارچەیە"... شایانی باسە بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبە کوردستانیەکان ، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، حدکا، کۆمەڵە‌و ماڵێ کورد بوو کە رێکخەری ئاکسیۆنەکە بوون.