کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شکاندنی تابۆکانی بێ دەنگی

18:19 - 26 بانەمەڕ 2715

رووداوی ئەم داوایەیی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان کە لە شاری مهاباد ڕویدا، دەکرێ وەک سەرهەڵدانێکی نوێی خەڵک و چالاکی مەدەنی سەیر بکرێت کە لە لایەن خەڵکی وەزاڵەهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەست زوڵم و ستەمی کۆماری ئیسلامی وەرێخرا. ئاشکرایە کە هەر راپەرینێک کە روودەدات یان ئامانجی سیاسی و یان کۆمەلایەتی تەنانەت کولتوریشی لە پشتە کە لە لایەن کۆمەلێک خەڵک رێکدەخرێ و هەوڵی بە دی هێنانی هێندێک ئامانجی سیاسی یان کۆمەڵایەتی یان فەرهەنگی لێدەکەوێتەوە. هەروەها دەتوانین بلێێن کە ئەو راپەرینانە دەکرێ وەک بزوتنەوەیەکی سەر تاسەری چالاکانی مەدەنی یان نارەزایی خەلک بێنە ئەژمار. راپەڕینی ئەم جارە بە گیانی فەرینازی روسور دەستی پێ کرد و چالاکوانان و لاوانی شارەکانی مەهاباد و سەردەشتی و چەند شاری دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانی هێنایە سەر شەقام. هەر ئەو راپەرینە لە رۆژهەڵات قەتیس نەمایەوە ،بەلکوو کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیشی گرتەوە. ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە کە کوردان لە پارچەیکانی دیکەی کوردستانیش هاو غەم و پیشتیوانی یەکن . جێگەی خۆشحالییە کە گەنجانی کورد هەستی نەتەوەی و ئاستی هۆشیاریان بەرزە بۆ تەوە . ئەگەر بە دیقەتەوە سەیر دواین خروشانی خەڵک لەو بەشەی کوردسان بکەین بی گومان هەم هۆکار و هەم ئامانجی ئەم نارەزایە دەبینین. بە باوەری من هۆکارەکەی تەنها لە بەر مەسەلەی شەرەف و کەرامەتی کیژێک نەبوو بەلکو ئەوە خۆی بیانوێەک بوو تا خەڵکی ئەم شارە هەستنە سەر پێ و دەنگی نارازیان بەرزکەنەوە ئەو دەنگەی کە چەندین ساڵە بە هەموو شێوازێک سەرکوت دەکرێت. ئەوە ڕون و ئاشکرایە کە ئەو راپەرینەی ئەم دوایە پەیوەندیەکی تەواوی بە بارو دۆخی سیاسی و رامیاری ئەو رۆکەی ئێرانە و کوردستانەوە هەیە ،بەهۆی ئەو سیاسەتە ی کە کۆماری ئیسلامی لە ماوە ٣٥ ساڵ لە ئیراندا بەڕیوەی دەبات، وەک هەستکردنی خەڵک بە نا عەدالەتی و سیستەمی حوکمرانی نەبونی ژنانێکی ئاسایی و زۆر شتی تر. بێ گومان ئیمە لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان شاهیدی دەیان رووداو و کارەساتی ناخۆش بووین کە رووبەروی خەڵکی ستەم لێکراوی ئەو بەشەی کوردستان بۆتەوە، بەڵام دەکرێ گیان لەدەست دانی فەریناز وەک دەسپێکێکی گرینگ بێت بۆ سەر هەڵدان و شٶڕشێکی نوێ کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاست ئەو سەرکوتانەی کە کۆماری ئیسلامی چەندین سالە بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنێت. گیانی فەریناز کردنەوەی هەموو ئەو پەنجەرانەیە کە چەندین ساڵە لە نەبوونی هەوایەکی ئازادو گیانێکی پر لە سەر بەستیدا خەریکەخەفە بکرێت، مەرگی ئەو کیژۆلە رووسوورە بوو هۆی ئەوە کە تابۆی بێدەنگی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بشکێت . گڕوتینی ناڕەزایی و هەست وئیحساسی ئەو خەڵکە، هەزاران مانا و ئاماژە لە خۆدا هەڵدەگرێت هەم بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و هەم بۆ پارتە سیاسییەکانی دەرەوەی ئێران کە خەڵک چیدیکە لە ئاست داخوازییەکانیان بێ دەنگ نابن . ئەو توندو تیژیانە و ستەمانەی کە روبەرووی مرۆڤەکان دەبێتەوە لە لایەن رژیمە دیکتاتۆرەکان لە ئەنجامدا دەبنە مایەی سەرهەڵدانێکی بەرین هەر وەک چەند مانگ و ساڵ لە مەوە پێش لە ئەفغانستان کە بە گیان لە دەستدانی فەرخوندە و ئەو لاوە کە لە تونس جەستەی خۆی کردە رۆشنایی رێبازی دێموکراسی لە ولاتانی عەرەبیدا. بەو هیوایە کە ڕاپەڕینی ئەم جارەی مەهاباد بتوانێت گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئامانجەکانی نزیک کاتەوە. کوێستان عەمەرزادە