کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کورده‌کانی ڤانکۆڤێری کانادا له‌ خه‌ڵکی مه‌هاباد

18:42 - 26 بانەمەڕ 2715

بۆ مەحکوومکردنی ئەو ڕووداوه‌ی لە هوتیل تارای شاری مەهاباد ڕووی‌ داو گیان لە دەستدانی فەریناز خوسرەوانی لێکه‌وته‌وه‌، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری مەهابادو هاوخەمی و هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی ئەو شارە لە ڤانکۆڤێری کانادا بەڕێوە چوو. ڕۆژی هەینی, ٢٥ ی بانه‌مه‌ڕ (١٥ی مانگی مەی ٢٠١٥ی زایینی) لە سەر داوای چەند حیزبی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کورد لە ناوەندی شاری ڤانکۆڤێر لە ڕۆژئاوای کانادا، خۆپێشاندانێک بۆ پشتگری کردن لە خۆ پێشاندانی ١٧ی مانگی بانەمەڕی مەهاباد ڕێک‌خرا. لەو خۆپێشاندانەی کورده‌کانی دانیشتووی ڤانکۆڤێری کانادادا وێڕای هاودەنگی‌و هاوپێوەندی دەڕبڕین لە گەڵ خەڵکی بە هەڵوێست‌و له‌سه‌ر هه‌ستی مەهاباد، چەندین دروشم بە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران دران. هەروەها پەیامی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆپیشاندانه‌که‌ بە زمانی کوردی لە لایەن ئەنوەر کەریمی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ڤانکۆڤێری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خوێندرایه‌وه‌و پەیامێکیش بە زمانی ئینگلیسی لە لایەن سمایل ئیبراهیمی پێشکەش کرا. لەم خۆپیشاندانه‌دا به‌شداربووان به‌ مه‌حکوومکردنی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی دەنگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌ سه‌رکوتی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ هەڵبڕی.