کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەمەنی گیرۆدەیی بە مادەی هۆشبەر لە نێو قوتابیان گەیشتە ١٥ ساڵ

06:11 - 1 جۆزەردان 2715

حەمید سێرامی، ڕاوێژكاری سكرتێری گشتیی ستادی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مادەی هۆشبەرەکان دەڵێ تەمەنی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر لە نێو قوتابیانی ئێران گەیشتۆتە ١٥ ساڵ. سێرامی دەڵێ سەدی یەكی حەشیمەتی ١٣ میلیونیی قوتابیانی ئێران گیرۆدەی ماددەی هۆشبەر بوون. ئەو دەڵی ئەم یەك لەسەدە قوتابیانی بەتەواوی تووشبوو بە مادەهۆشبەرەکان دەگرێتەوەو ژمارەی ئەو قوتابیانە ناگرێتەوە كە هەر بۆ کەیف‌خۆشی مادەی هۆشبەر دەکێشن. حەمید سێرامی دەڵێ لانیكەم نیو لە سەدی قوتابیان ئێران كەڵك لە مادەی هۆشبەری سەنعە تی وەردەگرن. سێرامی دەڵێ بەپێی ئەمارەكان ئاشکرا بووە كە لە ساڵی ١٣٨١، نیو لە سەدی قوتابیان لە ئاستی خوێندنی قوناخی سێی ناوەندی تا ٤ دەبیرستان دا گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان بوون و لە ساڵی ١٣٩٠ ئەم رێژەیە گەیشتۆتە سەدی یەك، بە واتایەكی دیكە قوتابیی زیاتر ڕوویان لەم مادە واڵوێرانكەرانە كردوە. حەمید سێرامی هاوکات پێداگری لەسەر ئەوە کردوە كە ئاماری رەسمیی تووشبووانی مادەی هۆشبەر لە ئێران بە یەك میلیون و ٣٢٥ هەزار كەسن. شایانی باسە كە ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە لە حاڵێك دایە كە چاوەدێرانی کۆمەڵایەتی دەڵێن حەشیمەتی موعتاد لە ئێران و ئامارە ڕاستەقینەکان زۆر لەوە زیاترن كە لە لایەن ناوەندە ڕەسمییەكان ڕادەگەیەندرێن‌و زیاتر لە 7 میلیون كەس لە ئێران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ گرفتاری کێشەی ئێعتیادن.