کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریكا بە تاوانی دەست‌تێدابوون له‌ فرۆشتنی ئێرباس بە ئێران گەمارۆی خستە سەر دوو شیركەتی فڕۆكەوانی

14:28 - 2 جۆزەردان 2715

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا بەهۆی دەست‌تێداهه‌بوونی دوو شیركەتی "الناسر التیران"ی بەغدا و شیركەتی "ئێسكای بلوو بێرد" ی ئیمارەتە یەكگرتووە عەرەبییەكان لە فرۆشتنی فڕۆكەكانی ئێرباس بە شیركەتی فڕۆكەوانیی ماهان، گەمارۆی خستۆتە سەر ئەم دوو شیركەتە. هەر لەم پێوەندییەدا ناوی سەرۆكی شیركەتی "ئێسكای بلو بێرد"یش كە خەڵكی وڵاتی سووریەیە، خراوەتە لیستەی گەمارۆكانەوە. وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریكا ده‌ڵێ شیركەتی الناسر هەرنەبێ ماوەی 2 ساڵە بە تەمای كڕینی ئێرباس لە فرۆشیارانی ئورووپایی‌و پیدانی به‌ ئێران بووە. شیركەتی "ئێسكای بلو بێرد"یش فڕۆكەی بۆ شیركەتی ماهان كڕیوەو که‌لوپه‌لی یه‌ده‌کی بۆ دابین كردووە. وه‌زاره‌تی خەزێنەداریی ئامریكا هەروەها ڕایگەیاندووە شیركەتی ماهان لە گواستنەوەی هێز، چە‌ و چۆڵ و دراو بۆ سووریە‌و خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوە بۆ حیزبوڵڵای لوبناندا چالاك بووه‌. چەند ڕۆژ لەمەوبەر عەبباسی ئاخوندی، وەزیری ڕێگەوب‌و شارسازی گوتی ڕێژیمه‌که‌ی لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا  ٥١فڕۆكەی مسافیرهەڵگریی كۆنی كڕیوەتەوە، ناوبراو ڕوونی نەكردەوە كە فرۆشیارانی ئەم فڕۆكانە كێ بوون‌و لە بابەت چۆنیەتیی وەرگرتنی ئەم فڕۆكانەش هیچ ڕوون كردنەوەیەكی نەداوە. كاربەدەستێكی ئیسراییل كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێ ڕۆژی سێشەممەی حەوتووی ڕابردوو گوتی: ئیسراییل لە ڕێگەی سەرچاوە هەواڵدەرییەكانەوە بەم پێشێلكردنەی گەمارۆكانی دژی ئێرانی زانیوە‌و ئه‌مریکای ئاگادار کردۆته‌وه، بەڵام بە داخەوە مامه‌ڵه‌که‌ سەری گرت‌و هەوڵدان بۆ ڕێگری لێكردنی بێ ئاکام مایەوە. جێی باسە قەدەغەكردنی ناردنی که‌لوپه‌له‌ یه‌ده‌کانه‌ی فڕۆكە بۆ ئێران بەپێی ڕێككەوتننامەی كاتیی ناوكی لە نێوان تاران و زلهێزە جیهانییەكان لە كۆتاییەكانی ساڵی ٢٠١٣ لە كەمی دا، بەڵام بەپێی گەمارۆكانی ئامریكا فرۆشتنی فڕۆكە به‌ ئێران هەروا قه‌ده‌غه‌و سنووردارە.