کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كرانەوەی كتێبخانەیەک لە ئاوایی "حاجی حەسەن"ی شاماتی مەهاباد

16:01 - 2 جۆزەردان 2715

بە هیممەتی چەند دڵسۆز كتێبخانەیەك لە ئاوایی حاجی حەسەن سەر بە شاری مەهاباد كرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری كوردستان و كورد لە ئاوایی حاجی حەسەنی سەربە شاری مەهاباد كتێبخانەیەك بە ناوی موکریان بۆ کەلکوەرگرتنی منداڵان‌و پەرەپێدان بە کلتووری کتێب خوێندنەوە كرایەوە. لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەو کتێبخانەیەدا لەسەر گرینگی كتێب بۆ پەروەردەی سەردەمیانەو ڕووناکبیریی خەڵك‌و كۆمەڵگە قسە کراو پاشان منداڵانی ئاوایی بە گرووپ سروودێكیان پێشكەش كردو لە دوایین بەشی ڕێوڕەسمەكەدا مامۆستای ئاواییش چەند وتەیەكی پێشكەش بە بەشداربووان كرد. شایانی باسە كە ئەم كتێبخانەیە لە لایەن ئەنجومەنی "حامی"یە سەرپەرستیی دەكرێ.