کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەدەست هێنانی دوو میداڵی كێبڕكێ نێودەوڵەتییەكانی مالیزی لە لایەن كاراتەكارێكی مەریوانی

14:30 - 3 جۆزەردان 2715

شوعەیب كۆنەپۆشی كاراتەكاری كوردی خەڵکی مەریوان، لە كێبڕكێی كاپ ئازادی مالیزیدا میداڵێكی زێو و میداڵێكی بڕۆنزی بردەوە. شازدەیەمین خولی ڕكەبەرییەكانی كاراتەی كاپ ئازادی مالیزی (جام می لو) بە بەشداریی ٩٥٠ كاراتەكار لە چوارچێوەی ٢١ تیم لە ١٠ وڵاتی جیهانەوە، لە شاری كوالالامپوور بەڕێوەچوو. لەم ڕكەبەرییانەدا شوعەیب كۆنەپۆشی كاراتەكاری كوردی خەڵكی شاری مەریوان بە نوێنەرایەتیی ئێران توانی لە بەشی كۆمیتەدا میداڵێكی زێو بباتەوەو لە بەشی "كاتا"دا میداڵێكی بڕۆنزی وەدەست هێنا. لەم كێبڕكێیانەدا چەند تیمێك لە مالیزی، ئێران، فیلیپین، سریلانكا، ئەندۆنێزی، نیپاڵ، سەنگاپوور، هیندووستان، بەنگلادێش و ڤیەتنام بەشدارییان كردبوو. شایانی باسە كە تا ئێستا لە ڕكەبەرییە جۆراوجۆرەكان لە ئاستی ئێران و پارێزگادا، شوعەیب كۆنەپۆشی توانیویەتی پلەی جۆراوجۆر وەدەست بێنێ.