کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری سمیناری سیاسی بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید

00:56 - 5 جۆزەردان 2715

بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە بارودۆخ و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی جیهان، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست ، کوردستان و سیاسەتی ڕوون و ئاشكرای حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەمبەر ئەو گۆڕانکارییانە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، سمینارێکی سیاسی لە ژێر ناوی " ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆرەپانی سیاسی ئێڕان و گۆڕانکارییەکانی ناوچە دا" بۆ بەڕیز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک دێنێت. بە بەشداریتان باسەکانی ئەو سمینارە دەوڵەمەندتر بکەن. هاتن بۆ هەمووانە و پێشەکی بەخێرهاتنتان دەکەین. کات: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠/٥/٢٠١٥ی زایینی کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ ١٥:٣٠ خولەک شوێن: UpplandsVäsbys Kulturhuset http://localhost/files/azizi1.jpg