هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی بەشدارییان لە خۆپێشاندانی رۆژی ١٧ی بانەمەڕ، لە دەستبەسەرکردنی لاوانی شاری مەهاباد بەردەوامن.
لە تازەترینی ئەم ڕه‌شبگیرو دەستبەسەرکردنانەش‌دا، ڕۆژی دووشه‌ممه، ٤ ی جۆزه‌ردان لاوێکی خەڵکی گوندی دریاز بە ناوی ئەنوەر چوپانی دەستبەسەر کرا.
که‌سێکی ئاگادار له‌و دۆخه به کوردستان‌و کوردی ڕاگه‌یاند که ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی به بڕیاری سەمەد حەزرەتی، سەرۆکی دادگوستەری لە مەهاباد، گیراوەکانیان خستۆتە بەر ئازار و ئەشکەنجەوە و پێیان راگەیاندوون کە ئەگەر هەر کەس ناوی ٥ کەسی دیکە لە بەشدارانی خۆپێشاندانەکە ئاشکرا نەکا، هەروا لە ژێر ئەشکەنجەو چارەنووسی نادیار دا دەمێنێتەوە.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه به برینداری ده‌سبه‌سه‌ر کراون که چه‌ند که‌س له‌وان له گرتووخانه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری پزیشکی‌یان بۆ بکرێ، فشاری زیاتریشیان خراوه‌ته سه‌رو ئازار ده‌درێن.
سیامەند محەممەدزادە، کەیوان توتون، ئاکام ته‌لاج، ئۆمید که‌ریمی، کاوه عینایه‌تی، ئه‌نوه‌ر ئه‌بووبه‌کری، برایمه سوور، فوئاد خاکی، ئیبراهیم غوڵامعەلی، سامان حه‌ریری، مستەفا خەدیر، هێمن كوڕی عەلی بازاڕی، مه‌نسوور مه‌مه‌دئاڵی، سادق ئه‌حمه‌دزاده، ئاڕمین حوسێن پورد، پێژمان حوسێن پوور یونس مەلاک‌و دوو که‌س به ناوه‌کانی ئیدریس‌و جه‌لال ناو و نیشانی چه‌ند که‌س له‌و که‌سانه‌ن که دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی ١٧ ی بانه‌مه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
تاهیرڕۆسته‌می، ڕه‌زا ره‌زازاده، مسته‌فا بێتووشی، هێمن مه‌عرووفی، فایق ئه‌مینی، سۆهه‌لا زۆبه‌یه‌ری، سه‌فا حەسه‌ن‌پوو، ئاوات هاشم‌زاده، مه‌نسور زاهیدی، عه‌لی مه‌عرووفی، ناهید وافیری، ئیره‌ج محه‌ممه‌دی‌و محه‌ممه‌د خزری ؛ خه‌ڵکی سه‌رده‌شت کۆمه‌ڵێکی دیکه له‌و گیراوانه بوون که دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له ڕۆژی شه‌ممه، ١٩ ی بانه‌مه‌ڕ ده‌سبه‌سه‌ر کران‌و پاشان به دانانی بارمته‌ی قورس تا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد کراون.
هه‌روه‌ها یاقوب عومەری خه‌ڵکی پیرانشار، ئەمیر پیرۆتی ، ئازاد بداغی، عه‌لی موحیببی خه‌ڵکی نه‌غه‌ده چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ن که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی دوای هۆتیڵ تارای مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر کراون‌و چاره‌نووسی زۆربه‌ی ئه‌وان تا ئێستاش ناروونه.