به هۆی بێ توانایی شیرکه‌تی ئاوی ناوچه‌یی پارێزگای ئیلام بۆ ڕاکێشانی بودجه‌ی ساڵی ٩٣، جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی به‌نداوی که‌نگیر له شار‌ی ئیوان ڕاگیرا.
به دوای تێپه‌ڕینی ٤ ساڵ‌و ڕاکێشانی زۆر بودجه‌و ئێعتباری ماڵی بۆ پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه له شار و پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران، شیرکه‌تی ئاوی ناوچه‌یی پارێزگای ئیلام تا ئێستاش نه‌یتوانیوه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی به‌نداوی که‌نگیر له ئیوانی ڕۆژاوا بوودجه‌ی پێویست له ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێ، ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ڕه‌وتی گه‌شه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گشتیی ئه‌م پارێزگایه‌ی تووشی گرفت کردووه.
له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا به‌هۆی گیر‌و گرفتی ماڵی‌و گرانیی نرخی سووته‌مه‌نیی گازۆڵ‌و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی باشی ئاوی ناوچه‌یی له‌م پاریزگایه، خاوه‌نکاری پرۆژه‌ی به‌نداوی که‌نگیری شار‌ی ئیوان له پارێزگای ئیلام، هه‌موو پیرسۆنێل‌و کارگێرانی خۆی ناچار به وه‌رگرتنی مه‌ره‌خه‌سیی زۆره‌ملێ کردوه.
پێشتریش ڕێکخراوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی خاته‌م الانبیا که جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی وه ئه‌ستۆ گرتبوو، له نیوه‌ی کاره‌که‌دا ده‌ستی لێ هه‌ڵگرت و پڕۆژه‌که به نرخی که‌متر به خاوه‌نکارێکی دیکه سپێردرا.
قوڵینگی پڕۆژه‌ی به‌نداوی که‌نگیر ٢٣ ساڵ له‌وه پێش‌و ساڵی١٣٧٢ی هه‌تاوی لێدراو، پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له ٢٠ ساڵ، له ڕووی فیزیکییه‌وه هێشتا سه‌دی ٧٠ی کاری ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ نه‌کراوه.
چاوه‌دێرانی سیاسی‌و ئابووری ده‌ڵێن بڕینی یارانه‌کان به تایبه‌ت یارانه‌ی وزه له به‌شی ئاوه‌دانکردنه‌وه، که‌میی بوودجه‌و ته‌رخان نه‌کردنی ئیعتیبار به دوای گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به دژی سه‌رچاوه ماڵیی‌و داراییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خراپی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌م گرفته سه‌ره‌کییانه‌ن که ڕووبه‌ڕووی گه‌ڵاڵه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و پرۆژه ستراتیژیکه‌کانی ئێران بوونه‌وه، به تایبه‌ت له ناوچه سنووری و دووره‌ده‌سته‌کانی ئێران که له بارودۆخی ئێستادا زیاترین زیانیان به‌ر که‌وتووه.