کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوودانی ساڵانە لانیكەم ١٥٠ هەزار تەڵاق لە ئێرانی ئیسلامی

18:56 - 7 جۆزەردان 2715

جێگری وەزیری نێوخۆ بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی، تەڵاق بە یەكێك لە گرینگترین زیانەكانی كۆمەڵگە ناو دەباو دەڵێ، ساڵانە بەپێی ئامارەكان ١٥٠ هەزار تەڵاق لە ئێرانی ئیسلامیدا ڕوو دەدەن. مورتەزا میر باقری لە نێو كۆڕی مەلاكان‌و بانگەشەكارانی پارێزگای خۆراسانی باكووردا گوتی، پێكهێنانی دووبارەی ژیان لە نێو ژنانی تەلاق‌دراو سەدی ١٠و لە نێو پیاواندا سەدی ٩٠ بووە، بەو پێیە ژنان کەمتر دەرفەتی پێکەوەنانی ژینی هاوبەشیان بووەو زۆربوونی بێوەژنەکان لە ئێران‌ زیانبارو گیروگرفتی زۆر دروست دەکا. ناوبراو دەڵی لە ئێستادا ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ٢ میلیۆن‌و ٥٠٠ هەزار کەس زیاترن‌و  ئەوە زیانێكی زۆر جیددییە كە داوێنی بنەماڵەكانی ئێرانی گرتۆتەوە كە لە لایەن ژنانەوە ئیدارە دەكرێن. جێگری وەزیری نێوخۆ بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی وێڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەی پەروەندەكانی قەزایی لە ئێران گوتی، بەپێی ئامارەكانی سەراسەریی ئێران ١٣ میلیون پەروەندەی قەزایی هەیە كە ئەمە زۆر خراپە، یانی ئەم ئامارە ئەوە نیشان دەدا كە توندو تیژی‌و تێكهەڵچوونەكانی لە ئاستێكی زۆر بەرز دان.