کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشڕەویی داعش لە سووریە بەرەو سنوورەكانی توركیە

21:46 - 12 جۆزەردان 2715

هێزەكانی ناسراو بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی له‌ سووریه‌ توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی بەشێكی بەرچاوی ئەم وڵاتە بكه‌ن‌و پاشەكشە بە هێزەكانی ئەرتەشی به‌شار ئه‌سه‌د‌و دژبەرانی سووریەش بكه‌ن. ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی سووریە دەڵێن، داعش دەستی بەسەر بەشەكانی وەك ناوەندی پارێزگای حومس‌و هەروەها باكووری حەلەب دابگرن. بەم شێوەیە داعش توانیویە نزیك بە نیوەی خاكی سووریە لە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆ بنێ. بەپێی ڕاپۆرتەكان، داعش ئێستا كۆنتڕۆڵ ئاوایی "سەوران" كە لە نزیك ١٠ كیلۆمیتریی سنووری توركیەیە كردوەو بەرەو توركیە درێژە دەدا. بە پێشڕەویی هێزەكانی داعش، ئەرتەشی سووریەش توانا نیزامییه‌که‌ی خۆی لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵ خیدا توندو تۆڵتر کردوه‌. ڕێكخروەكانی مافی مرۆڤی سووریە دەڵێن، لە تێكهەڵچوونەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٨٠ كەسی مەدەنی لەم وڵاتە كوژراون.