کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامەی زەنگەنە بۆ ئۆپێك لە بابەت بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆكان

13:21 - 14 جۆزەردان 2715

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێ لە نامەیەكدا ڕوو بە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپێك"، ڕایگەیاندووە كە كۆماری ئیسلامی پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانی ڕۆژاوا لە ماوەیەكی یەكجار كەمدا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بەرز دەكاتەوە. ناوبراو لایەنەكانی ئاگادار کردۆته‌وه‌ كە ئێران بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی، چاوەڕوانی بڕیاری هیچ لایەنێك نابێ. ئەم قسانەی زەنگەنە لە حاڵێك دایە كە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ئۆپێك، لەزمان یەكێك لە ئەندامانی پلەبەرزی ئەم ڕێكخراوەیه‌، باسی لە كۆبوونەوەی نێوان ئەندامان لەسەر پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنان لەم دانیشتنەدا كردووە. بەم حاڵەش زەنگەنە گوتویەتی، ئەگەر ئەندامانی ئۆپێك دەیانهەوێ نرخەكان هەر لەم ئاستەدا بمێننەوە، ئێمەش چاوەڕوانیمان هەیە ڕێگە بۆ هه‌نارده‌ی نەوتی ئێرانیش له‌ بازاڕدا خۆش بكەن. زەنگەنە هەروەها گوتوویەتی: لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێك، لە نێو وڵاتەكاندا به‌ باشی دابەش نەكراوە. ئێستا ڕێژەی هەڵێنجانی نەوت لە ئۆپێك ٣٠ میلیۆن بۆشكە لە ڕۆژ دایە، بەڵام بەپێی ئاماری مانگانەی ئەم ڕێكخراوەیه‌، وڵاتانی ئەندام لە مانگی ئاوریلدا ٣٠ میلیۆن‌و ٨٤٣ هەزار بۆشكە نەوتیان لە ڕۆژدا بەرهەم هێناوە. ئێران بەر لەو گەمارۆ نێودەوڵەتییانه‌ی بەهۆی چالاكیییه‌ ناوكییه‌که‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌، لە ڕۆژدا ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار بۆشكە نەوتی هەناردە دەكرد‌و نزیكەی ٣ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار بۆشكە نەوتیشی بەرهەم ده‌هێنا، بەڵام ڕێژەی هەناردەكانی نەوتی ئەم وڵاتە پاش گەمارۆكان بۆ که‌متر که‌ 1 میلیۆن بۆشكە لە ڕۆژدا له‌ که‌می دا.