کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مرۆڤێکی‌ نیشتمانپەروەر‌و برای فەرماندەرێکی شەهیدی دیموکرات

13:28 - 14 جۆزەردان 2715

مرۆڤێکی دلسۆزو نیشتمانپەروەر‌و برای فەرماندەرێکی شەهیدی دیموکرات کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان، ئەحمەد شێخاڵی، برای فەرماندەری شەهیدی دیموکرات، برایم شێخاڵی بە هۆی نەخۆشی لە ئاوایی شیناوێی پیرانشار کۆچی دوایی کرد. کاک ئەحمەد شیخالی سالی ١٣٣١له ئاوایی په‌سوێ لە دایک ببوو. ئه‌و مرۆڤێکی زەحمەتکێش‌و دلسۆزی نەتەوە و نیشتمانەکەی بوو. تێکۆشانی قارەمانانەی برایمی برای وەک فەرماندەرێکی کارامەی هیزی پێشمەرگە و شەهیدبوونی لە سەنگەری پێشمەرگایەتی لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، خۆشەویستی و وەفاداری بە ڕێگای دیموکرات و ڕێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری بۆ هەمیشە لە لای کاک ئەحمەد و بنەماڵەکەی جێگیر کرد. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو مرۆڤە دڵسۆزە، بە گەرمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی‌و هەموو خەڵکی ناوچەی پیرانشار دەکا .